وڵات- سپۆرت
نێیمار بێدەنگی شکاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە و وەڵامی هاندەرانی پاریس سانجێرمانی داوەتەوە.
نێیمار داسێلڤا هێشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی کە لە رۆیشتن نزیکبووەتەوە، لە ئینستاگرام لە هەژماری فەرمی خۆی نووسیویەتی دەڵێت:
کێشەی خەڵک ئەوەیە رقیان لە راستی دەبێتەوە، بەڵام ئەوانەیان خۆش دەوێت کە درۆیان لەگەڵ دەکەن
رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئەم پەیامەی نێیمار لە وەڵامی هاندەرانی پاریس سانجێرمان بوو، کە لە یاریی بەرامبەر نیم ئۆڵمپیک بە توندی هێرشیان کردە سەر نێیمار و داوایان لە بەرپرسانی یانەکەیان کرد بیفرۆشن
