ئاژانسى وڵات
بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لەباکوری کوردستان سیانزە کەس بونە قوربانی
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە لە گوندێکی سنوری پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا 5 کەس کوژران و 8 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاژانسەکە لە گوندی ڕەشکا-ی ناوچەی فارقینی ئامەد دوو بنەماڵە بەچەک ڕووبەرووی یەک بوونەتەوە و لە ئاکامی شەڕەکەیاندا 5 کەس لە هەردوو بنەماڵەکە کوژران و 8کەسی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا نەتوانراوە دیاردەی شەڕی خێڵ و بنەماڵەکان لەکوردستاندا کۆتایی پێبهێنرێت و ساڵانە لەکوردستان چەندین کەس بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانەوە دەبنە قوربانی.
