نوێترین

recent

25/08/2019

چارەسەرێکى خێرابۆكەڕووی ناو دەم


وڵات - تەندروستى 
یەكێك لەگرفتە بەربڵاوەكانی تەندروستی لەم سەردەمە كەڕووی ناو دەمە، كە خەڵكانێكی زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن.
ڕەنگە هۆكارێكی زەقی نەبووبێت، بەڵام بەپێی قسەی شارەزایان پیسی و دڵەڕاوكێ دوو هۆكاری زەقی ئەو گرفتەن.
كەڕووی ناو دەم ئازار لەنێو دەم دروست دەكات و بە ئاسانی ناتواندرێت خواردن بجورێت و تووشی بێزاریت دەكات.
پزیشكان ئاماژە بە چەند ڕێگە چارەسەرێك دەكەن كە یارمەتی هێوركردنەوەی ئازارو نەهێشتنی كەڕووی سپی ناو دەم دەدات.
ڕێگە چارەكانیش ئەمانەی خوارەوەن :
1. پونگ : ئەم سەوزەیە یارمەتی كەم كردنەوەی ئازاری كەڕووی و زیبكەی ناو دەم دەدات و بەمەیش هەست بە نەمانی دەكەن.
2. خوێ : كەوچكێك خوێ و گیراوەی لیمۆ تیكەڵاوبكەن لە ناو كوپێك ئاوی گەرم، بۆ ماوەیەك غەرغەرەی پێ بكەن، ئەم ڕێگەیە بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی ئازاری گەروویان هەیە.
3. سۆدەی نان : بە هەمان شێوە لەگەڵ گیراوەی لیمۆ و ئاوی گەرم تێكەڵاوبكەن، بۆ ماوەیەك غەرغەرەی پێ بكەن، پێویستە ئەم كردارە چوار ڕۆژ لە سەری بەردەوام بن.
4. گیراوەی لیمۆ : دوو كەوچك لەم گیراوەیە لەگەڵ كوپێك ئاوی گەرم تێكەڵاوبكەن، بۆ ماوەیەك غەرغەرەی پێ بكەن، پێویستە ڕۆژانە دووجار ئەم كردارە دووبارە بكەنەوە.
5. ڕۆنی كونجی : بە یەكێك لەو ڕۆنانە دادەنرێت دژە هەوكردنەو ئازاری ناو دەم ناهێڵێت، بۆیە دەستتان بە بڕێك لەم ڕۆنە چەور بكەن، لەو شوێنانەی بدەن كە كەڕووەكەی لێ پەیدابووە، بەمەیش ئازارو هەوكردنەكەی لەناو دەبەن.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085