ئاژانسى وڵات
رێگەى کانى شەیتان - ئاغجلەر یەکێکە لەوڕێگا بازرگانیانەى کە بەشێکى زۆرى نەوتى پارێزگاى سلێمانى پێدا دەگوازریتەوە بۆ پارێزگاکانى هەولێر ودهۆک لەبارودۆخێکى زۆر خراپدایەوە هاولاتیانى سنورەکەى بێزارکردووە.
لەسەردەمى کابینەى هەشتەم دا چەند جاریک فەرمانى نەوژەنبکرێتەوەبۆدەرچووە بەڵام،چۆن نەژەنکردنەوەیەک پڕکردنەوەى بەخۆڵ وتیگەڵە!!
بەرپرسانى ناحیەو شارەوانى بەردەوام لەهەوڵدابوون بۆئەوەى رێگەکە چاکبکرێتەوە بەڵام بێ سوودبو، سەرەڕاى ئەوەى چەندین ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى لەوبارەیەوە ئەنجامدراوە.هاوڵاتیان چەندین جارلەبۆنەکانى ئەنفال وکیمیابارانى ئەوسنورە بەرپرسانى لێ ئاگادارکراوەتەوە بەڵام،هیچ ئەنجامێکى نەبووە .
لەم دواییانەدا سەرۆکى جوڵانەوەى نوێ شاسوارعبدالواحید لەچەند ناوچەیەکى کوردستان چەندین پرۆژەى نەوژەنکردنەوە وچاککردنى رێگاوبانى دەرکرد سەرەڕاى رێگریەکانى حکومەت ولایەنى پەیوەندى دار هاولاتیانى ناوچە جیاوازەکانى کوردستان لەتۆڕە کۆمەلایەتیىکان بەتەنزەوە دەنوسن وبەهاشتاکى تایبەت دەڵین :
"چاکى دەکەن یان بانگى بکەین"مەبەستیانە ئەگەر حکومەت دەست نەکاتەوە بەپڕۆژەخزمەتگوزاریەکان ئەواداوادەکەن شاسوار عبدالواحید بۆیان چاکبکاتەوە.
دواى هەولێکى زۆرى دانیشتوانى ناحیەى ئاغجلەرودەوروبەرى بۆچاککردنى ڕێگەکەیان ودەربازبوون لەنەهامەیەکانى ئەوڕێگەیە دیارە هاوڵاتیان بێ ئومیدبوون لەحکومەت پەنایان بردووە بۆ هاشتاکەکەو پێ دەچێت سەرکەوتووبووبن لەوەى بەنامەى هاوڵاتیەکى سنورەکە بەناوى مەعروف مەجید کەهاوکات چالاکێکى بوارى ژینگەیە لەوسنورە.
دەقى قسەکانیان وەک خۆى...
مەعروف مەجید
دوای ئەوەی پۆستێکم کرد لەسەر خراپی ڕێگاکانی ناحیەی ئاغجەلەر، بەخۆشحاڵییەوە بەڕێز شاسوار عبدالواحید وەڵامی دامەوە، هیوادارم بتوانێ هاوکاربێ بۆ چاککردنی ئەو ڕێگایە......
دەقی نامەکەی بەڕێزیان
شاسوار عبدالواحید
کاکە گیان..

