نوێترین

recent

18/07/2019

عوسمان کۆسەم؛ لەمێرسینەوە تا هۆقەباز


وڵات _ تایبەت

ئەوەى لەپرسى تەقەکردن لە قونسوڵى  عوسمان کۆسە جێگەى گومانە، ئەوەیە هیچ کەس کوشتنى ئەفسەرەکەى  تورکیا ناخاتە ئەستۆى پەکەکە، لەشوێنى تەقەکانیش برازایەکى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەبووە، خۆشى دانى پێدانا.

ڕۆژى ١٧ى تەمموزى ٢٠١٨ لە ڕێستۆرانى (هۆقەباز) لەهەولێر کە ڕێستۆرانێکى بەناوبانگى تورکیە کەسێکى نەناسراو تەقەدەکات و (چەند دیپلۆماتکارێکى تورک کە لە قونسوڵخانەى تورکیا کاردەکەن) بەئامانج دەگرن، عوسمان کۆسە کە جێگرى قونسوڵى تورکیا بووە دەکوژرێت و چەند کەسێکى دیکە بەسەختى برینداردەبن.

ماڵى عوسمان کۆسە، لە شارى مێرسین


عوسمان کۆسە کێیە؟

عوسمان کۆسە، خەڵکى شارى مێرسینە و تەمەنى ٣٦ ساڵە، ئەو لە ناوەندى شارى مێرسین لەقاتى سێهەمى بینایەک لەگەڵ (خێزانەکەى) بەناوى (سدیقە کۆسەم) و دوو منداڵەکەى دەژیت.
بەگوێرەى ووتەى چەند کەسێک، کە نزیک لە (عوسمان کۆسەم) وە بۆ میدیایى تورکى شەوى ڕابردوو بەنهێنى قسەیان کردووە، (عوسمان) لە بنەماڵەیەکى شەهیدى تورکیا لەدایک بووە.

میدیایى تورکى و تەنانەت حکومەتى تورکیاش، تائێستا ڕێگەیان نەداوە وێنەى عوسمان کۆسەم و خێزانەکى بڵاوبێتەوە، تەنانەت هیچ وێنەیەکى لە قونسوڵخانەى تورکیا نیە.

عوسمان کارى چى بووە لەهەولێر؟

عوسمان کۆسەم، بەسروشتى کارى دیبلۆماسى کارمەندى هەواڵگرى تورکیا (میت) بووە بەپلەى ئەفسەر، ئەو بەرپرسى سەرجەم ئۆپراسیۆنە هەواڵگرى _سیاسى یەکانى تورکیا بووە لەهەولێر ئەوەش وایکردووە ئەو دەسەڵاتى لە قونسڵ زیاتر بێت کەسێکى بەبایەخ بووە لاى تورکیا و لاى بەرپرسە سیاسیەکان، دواهەمین ئۆپراسیۆنیشى کارکردن بووە لەسەر پرسى پێکهێنانى حکومەت و چالاکى گروپە چەکدارییەکانى پەکەکە لەخاکى کوردستان.
بەگوێرەى ووتەى سەرچاوەیەکى زانیارى، عوسمان کۆسەم نزیکایەتێکى زۆرى هەبووە لەگەڵ تورکمانەکانى هەولێر و کەرکوک، بەجوڵێنەرى سەرجەم ئەو ئۆپراسیۆنانە دەناسرێت کە لەهەولێر و لەکەرکوک لەلایەن تورکمانەکانەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام کۆسەم بەهەموو شێوەیەک خۆى پاراستووە لەدەرکەوتن و تەنانەت وێنەشى نەگرتووە لەگەڵیان، تەنانەت نەخۆى نەخێزانەکەى (پرۆفایلیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نیە).

هەواڵگرى تورکیا ڕێگەنادەن وێنەى عوسمان خێزانەى بڵاوبێتەوە قسەبکەن


تەرمى عوسمان چۆن دەنێژرێت؟


بەگوێرەى زانیارى میدیایى تورکى، تەرمى عوسمان لە فڕۆکەخانەى ئەدەنە مەڕاسیمێکى سەربازى بۆ ڕێکدەخرێت بەئامادەبوونى کەسوکارەکەى واتە لەچوارچێوەکى بەرتەسکدا مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت، هەرچەند ماڵەکەى عوسمان و گەڕەکەکەى لە مێریسن بەئاڵاى تورکیا تەنراوە بەڵام تائێستا مەراسیمى ناشتنى عوسمان کراوەنیە، تەنانەت هەواڵگرى تورکى زانیارى لەچوارچێوەیەکى زۆر بەرتەسکدا بە میدیا دەدەن، ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى وێنەى خۆى و خێزانەکەى دەگرن، بۆیە تەنها ناوى ئاشکرایە.




هۆقەباز و گومانەکان؟


بەگوێرەى زانیارییە بڵاوکراوەکان، (ڕێستۆرانتی هۆقەباز) یەكیكە لە تایبەتترین ڕێستۆرانتە گران بەها و فول سیکۆریتییەکان، ڕێستۆرانتەكە بە جۆرێكە كاتێك دەچیتە ژورەوە بە بەردەم پێنج كامێرای (فول ئێچ دی)دا تێدەپەڕیت، جگە لەوەش هەموو سوچێكی ڕێستۆرانتەكە كامێرای ئاشكرایە كە بە چاو دەبیندرێت و هیچ جوڵەیەك نییە كە تۆمار نەكرابێت.
هەروەها چونە دەرەوەی ڕێستۆرانتەكە دەرگایەكی ئۆتۆماتیكی تایبەتە، كە لە دەرچوندا پسوڵەی پارە وەرگرتنت لێ وەردەگیرێت، پاش دڵنیا بونەوە لە دروستی پسوڵەكە كارمەندەكە ئاماژە بە كارمەندێكی دیكە دەدات تاكو دەرگای دەرچون بكرێتەوە تاكو سەیارە بە دەرگاكەدا تێبپەڕێت.
گومانەکان لەسەر ئەوەن، جگە لەوەى بکوژەکە کارەکەى ئەنجامداوە هاوکات هەڵهاتووە، بۆیە پرسیارى گرنگ لەسەر ڕووداوەکە ئەوەیە کە تائێستا وەڵامنەدراوەتەوە تاوانبارەکە چۆن هاتە ژورەوە چۆن هەڵهات بەئاسانى؟، ئەوەش لەلایەن بەرپرسانى ئەمنى هەولێرەوە تائێستا وەڵامنەدراوەتەوە.

مەتین دلۆڤان بارزانى_ برازى نێچیرڤان بارزانى



مەتین دلۆڤان بارزانى لە هۆقەبازبوو؟

مەتین دلۆڤان بارزانى، برازى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکاتى تەقەکردنەکان لە ڕیستۆرانتەکە بووە، بەگوێرەى دانپێدانانى خۆى، ئەو وەکو هاوڵاتیانى دیکە لەناو ڕیستۆرانەکە نانى نیوەڕۆى خواردووە، پەیوەندى بەڕووداوەکەو نەبووە.
بەڵام بەووتەى چەند سەرچاوەیەکى زانیارى، لەکاتى تەقەکاندا پاسەوانەکانى مەتین بارزانى تەقەیان کردووە بەڵام ڕاستى ڕووداوەکە تائێستا دیارنیە هۆکارى تەقەکان چى بوون؟


کەس بەلاى پەکەکەدا ناڕوات؟

نە تورکیا نەپارتى پەکەکە لەم پرسەدا تۆمەتبار ناکەن، تەنانەت بەچەند کاتژمێرێک پاش ڕووداوەکە پەکەکە لەڕاگەنراوێکدا خۆى لە ڕووداوەکە بێبەرى کرد، بۆیە ئەمە گومانێکى گەورەى لەسەر ڕووداوەکە تۆخ کردووەتەوە کوشتنەکە سیاسى نیە، پەیوەستە بەناوخۆى هەرێمى کوردستان یان کێشەى نێوان عوسمان کۆسەم و بەرامبەرەکانى لەپارتى دیموکراتى کوردستان، کە زۆر باس لەوە دەکرێت عوسمان نزیکایەتى لەگەڵ (سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى هەرێم هەبووە) چەندین جار بەرپرس بووە لە کەیسى چارەسەکردنى ناکۆکیەکان نێوانیان پەیوەست بە تورکیا، دواترین پەیامیش لە کۆسەمەوە بۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێم و بەغداد، گەیاندنى پەیامى تورکیا بووە لەبارەى سەردانى شاندنى هەولێر بۆ بەغداد، بەڵام ئەگەر هەیە لەکۆتایدا ئەم پرسە بەسەر پەکەکەدا بهێنرێت دۆسیەکە بەو شێوەیە بکوژێنرێتەو ڕاستى ڕووداوەکە ون بکرێت.

 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085