ئاژانسى وڵات ـ
"جێگرى كنسوڵى توركیا له هه‌ولێر كوژرا. له رووداوه‌كه‌دا دوو گه‌نجى بێ‌تاوان كه بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى پاسپۆرت سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه و له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵى نانخواردن بوون كوژران. له‌ناو ئه‌و رێستۆرانه‌ته‌ى كه ته‌قه‌كه‌ى تێدا كراوه مه‌تین بارزانى، برازاى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماده‌بووه"، ئه‌مه ئه‌و مانشێتانه‌بوون كه پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه ١٨ى ته‌موز، میدیا كوردى و عه‌ره‌بى و جیهانیه‌كانیان ته‌نى، چونكه رووكه‌شى روداوى كوشتنى دیپلۆماتكارێكى توركبوون له‌ناو جه‌رگه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كه ساڵانێكه بووه‌ته لانه‌ى ئارامى بۆ دیپلۆماتكارانى چه‌ندین وڵات، به‌ڵام ئایا دیوى پشته‌وه‌ى ئه‌م رووداوه‌ش هاوشێوه‌ى دیوه رووكه‌شیه‌كه‌یه‌تى؟ ئایا ئه‌و دیوه راسته‌قینه‌یه چیه كه تا ئێستا نه میدیا و نه خه‌ڵكى و نه به‌رپرسان په‌ییان پێ نه‌بردووه؟
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى شارى هه‌ولێر له‌باره‌ى ورده‌كارى و راستى و دروستى ئه‌و روداوه‌ى كه له‌نێو رێستۆرانته‌كه رویداوه ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه به‌ته‌واوه‌تى له كاتژمێر ٢:٠٠ى پاشنیوه‌ڕۆ رویداوه له‌كاتێكدا كه عوسمان كوسێم، جێگرى كنسوڵى توركیا سه‌ردانى رێستۆرانى هۆقه‌بازى كردووه، به مه‌به‌ستى قاوه خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكى تر‌ى كنسوڵخانه‌ى توركیا به‌ناوى (به‌یتوڵا)، له‌سه‌ر یه‌كێك له مێزه‌كانى ناو ئه‌و رێستۆرانته دانیشتون. ئه‌و دوو گه‌نجه كورده‌شى كه له رووداوه‌كه‌دا كۆچى دواییان كرد به‌ناوه‌كانى (به‌شدار و نه‌ریمان ) له مێزێكى كه‌مێك دور له كوسێم-ه‌وه دانیشتون. بكوژه‌كه‌ش له مێزى پشت جێگرى كنسوڵى توركیاوه دانیشتووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیارى زیاتر له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رووداوه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: "رووداوى كاتى ته‌قه‌كردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كاتێك كه كوسێم و هاوڕێكه‌ى قاوه‌كه‌یان خواردووه‌ته‌وه و ته‌واوبوون، كوسێم جزدانه‌كه‌ى له گیرفانیدا ده‌رهێناوه و ویستویه‌تى پاره‌ى قاوه‌كه حساب بكات كه له‌لایه‌ن گارسۆنه‌كه‌وه بلیته‌كه‌ى بۆى هێنراوه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا بكوژه‌كه كه تی‌شێرتێك و پانتۆڵێكى جینزى له‌به‌ردابووه، هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ و به ده‌مانچه ته‌قه‌ى له كنسوڵ كردووه، فیشه‌ك به‌ر سه‌ر و سنگى كه‌وتووه".

به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "له‌كاتێكدا كه رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه روویداوه، ته‌واوى میوان و گارسۆنه‌كانى چێشتخانه‌كه خۆیان داوه به زه‌ویدا، به‌ڵام به‌شدار و نه‌ریمان هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له كوسێم بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چاوى یاریده‌ده‌رانى بكوژه‌كه چووه‌ته سه‌ریان و ته‌قه‌ى له هه‌ردووكیان كردووه، هه‌رله‌وێ نه‌ریمان عوسمان گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گوللـه‌كان به‌ر سه‌ر و هه‌ناوى كه‌وتوون، به‌شدار ڕه‌مه‌زانیش به سه‌ختى برینداربووه، ئه‌مه جگه له برینداربوون به‌یتوڵا هاوڕێكه‌ى عوسمان كوسێم".
له‌باره‌ى ئه‌و هۆكاره‌ى كه وایكردووه ئه‌و دوو گه‌نجه كورده‌ى كه گیانیان له‌ده‌ستدا له‌كاتى رووداوه‌كه‌دا هه‌ڵبستنه‌وه سه‌رپێ؟ ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ئاشكرایكرد: "هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ خودى ئێمه‌ش شۆككه‌ربوو تا پشتڕاستمان كرده‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌ی، ئه‌و دوو گه‌نجه پاسه‌وانى مه‌ده‌نى كوسێم بوون، كه له‌وێ ئاماده‌بوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌كاتى ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا له‌برى خۆیان به‌رگریان له جێگرى كنسوڵ كردووه و رایانكردووه به‌ره‌و لاى تا له كۆتایدا كوژراون".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شى ئایا بكوژه‌كه چۆن هه‌ڵاتووه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ئاشكرایكرد: "به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئێمه كه‌سى بكوژ، زۆر به پلان بۆ داڕێژراوى ئه‌و كاره‌ى كردووه و مه‌به‌ستى بووه كوسێم بكوژرێت، چونكه له‌دواى ته‌قه‌كردنه‌كه راسته‌وخۆ راینه‌كردووه، به‌ڵكو دڵنیابووه‌ته‌وه له‌وه‌ى كه عوسمان كوسێم گیانى له‌ده‌ستداوه، پاشان هه‌ڵاتووه".
تیمێكى میتى توركى كامیراكانى چاودێریان بردووه
له باره‌ى ئه‌وه‌شى چۆن كه‌سى بكوژ توانیوویه‌تى بچێته ناو رێستۆرانته‌كه به ده‌مانچه‌وه و به روخسارى دانه‌پۆشراوه‌وه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت: "راسته خودى ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ى پرسیاره! به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌سى بكوژ به ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵكو دوو كه‌سى تر‌ى له‌گه‌ڵ بووه كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى له‌گه‌ڵى دانیشتون، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌شى بچنه ناو رێستۆرانته‌كه به ماوه‌یه‌كى زۆر له‌و ناوچه‌یه سوڕاونه‌ته‌وه، كاتێك له‌لایه‌ن پاسه‌وانانى رێستۆرانته‌كه‌وه پرسیاریان لێكراوه، وتویانه: به‌دواى شوێنێكدا ده‌گه‌ڕێین بۆ گۆڕینه‌وه‌ى پاره، پاشان چونه‌ته ناو رێستۆرانته‌كه به بیانوى پشوودان، هه‌ر خۆشى ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى كه كوژراون به‌ده‌ستى بكوژى سه‌ره‌كى نه‌كوژراون، به‌ڵكو به ده‌ستى دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى كوژراون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه نایشارێته‌وه كه گومانى گه‌وره‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵاتنى تیمى تاوانه‌كه و ده‌ڵێت: "رێستۆرانتى هۆقه‌باز شوێنێكى ئاسایی نیه، رێستۆرانتێكى توركییه كه خاوه‌نى ئه‌منیه‌تى تایبه‌ت به خۆیه‌تى، كامێراى چاودێرى تێدایه، ده‌رگاى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى به دوگمه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ڕابكات ناتوانێت له‌و ده‌رگایه‌وه رابكات، هه‌ربۆیه ئێمه تا ئێستاش ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌لا رون نیه كه له‌كوێوه رایانكردووه".
بوونى مه‌تین بارزانى، برازاى نێچیرڤان بارزانى له‌ناو رێستۆرانه‌ته‌كه‌دا بابه‌تێكى تره كه ناكرێت پرسیارى له‌باره‌وه نه‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاژانسى وڵات ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: "من رێگه پێدراو نیم ورده‌كارى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه بخه‌مه‌روو كه هۆكارى چونى مه‌تین بارزانى بۆ ناو ئه‌و رێستۆرانه‌ته چیبووه، تاكه شت كه له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه: خودى ئه‌م بابه‌ته گومانده‌كرێت په‌یوه‌ندى به ململانێى نێوان باڵه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه هه‌بێت، رونتر بیڵێم په‌یوه‌ندى به ركابه‌رییه‌كان نێوان كاك مه‌سرور بارزانى و كاك نێچیرڤان بارزانییه‌وه هه‌بێت، چونكه له كۆتا سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا كاك مه‌سرور به روونى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه رووى سیاسه‌تى ئه‌و له به‌غدایه نه‌وه‌ك توركیا".
لایه‌نێكى تر‌ى ئه‌م بابه‌ته بریتیه له ناسنامه‌ى راسته‌قینه‌ى عوسمان كوسێم، جێگرى كنسوڵى توركیا، چونكه به‌پێى زانیارییه‌كان كوسێم ته‌نیا دیپلۆماتكارێكى ئاسایی وڵاته‌كه‌ى نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌فسه‌رێكى پله به‌رزى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا ناسراو به (میت) بووه.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى ئاژانسى وڵات كه له وڵاتى توركیا ئه‌نجامیداون و به‌شێكیشى پشتبه‌ستووه به زانیارییه‌كان له میدیاكانى توركیا، "عوسمان كوسێمى ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه خاوه‌نى دوو منداڵه و له شارى مێرسین ژیان به‌سه‌رده‌بات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى سدیقه كوسێم، یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره پله‌باڵاكانى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى میتى توركى، ته‌نانه‌ت له خودى كنسوڵى توركیاش له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بووه".
عوسمان له‌كاتى هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان پاسپۆرتى دیپلۆماتى به‌كارهێناوه وه‌ك جێگیرى كنسوڵى توركیا له هه‌ولێر ناسێنراوه، به‌ڵام وڵات بۆى ده‌ركه‌وتووه "ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى عوسمان كوسێم، نه‌بێته جێگه‌ى سه‌رنج و هیچ چاوێكى نه‌چێته سه‌ر و كه‌س گومان له راستى كاره‌كه‌ى نه‌كات له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى مافى مانه‌وه(ئیقامه)كه‌ى نوسیویانه (Muavin konsols) كه به واتاى (جێگری کنسوڵ) دێت، چونكه كوسێم بەرپرسى سەرجەم ئۆپراسیۆنە هەواڵگرى و سیاسى یەکانى تورکیا بووە لە هەولێر ئەوەش وایکردووە ئەو دەسەڵاتى لە كونسڵ زیاتر بێت".
له‌رووى كه‌سایه‌تیه‌وه "كوسێم نزیکایەتێکى زۆرى هەبووە لەگەڵ تورکمانەکانى هەولێر و کەرکوک، جوڵێنەرى سەرجەم ئەو ئۆپراسیۆنانە بووه کە لەهەولێر و لە کەرکوک لەلایەن تورکمانەکانەوە ئەنجامدراون، بەڵام بەهەموو شێوەیەک خۆى پاراستووە لەدەرکەوتن و تەنانەت وێنەشى نەگرتووە لەگەڵیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نەخۆى نەخێزانەکەى (پرۆفایلیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نیە) به‌ناوى راسته‌قینه‌ى خۆیانه‌وه، له هیچ وێنه‌یه‌كى چالاكییه‌كانى كنسوڵخانه‌ى توركیا له هه‌ولێر ده‌ركه‌وتنى نیه".
كاریگه‌ریی سیاسى كوشتنى عوسمان كوسێم لایه‌نێكى له‌بیرنه‌كراوى بابه‌ته‌كه‌یه، كه ره‌نگه هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شبێت كه وایكردووه ئه‌م رووداوه روبدات.
له‌و باره‌یه‌وه شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى سیاسى له وڵاتى توركیا كه شاره‌زاى سیاسه‌تى توركیا و هه‌رێمى كوردستانه بۆچوونێكى ته‌واو جیاواز له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: "یه‌كێك له گریمانه‌كانى كه ره‌نگه هۆكارى خودى رووداوه‌كه‌ش بێت بریتیه له‌وه‌ى، له‌گه‌ڵ دروستبوونى حكومه‌تى هه‌رێم و هاتنه سه‌ر ته‌ختى مه‌سرور بارزانى، هه‌ژموونى توركیا له هه‌رێمى كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه سه‌رۆكى حكومه‌ت هاوشێوه‌ى نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى نیه و كه‌مترین مه‌یلى به‌لاى توركیادا هه‌یه، هه‌ر خۆشى زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه رووى سیاسه‌تى ئه‌و له‌به‌غدایه نه‌وه‌ك له توركیا. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه توركیا ده‌یه‌وێت پێش هاتنى وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵ هێرشێكى گه‌وره بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجامدان، بۆ ئه‌و كاره‌ش یارمه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى پێویسته".
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه نایشارێته‌وه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونى له هه‌رێم هاوشێوه‌ى جاران بمێنێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو "گومانده‌كه‌م هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌بێت توركیا باڵاده‌ستى خۆى له هه‌رێم وه‌ك جاران بهێڵێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "ناشبێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، هیچ دور نیه ئه‌م رووداوه ململانێى نێوان دوو باڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێت به ڕابه‌رایه‌تى نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى، یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانى ئه‌مه‌ش بریتیه له‌وه‌ى نه میدیاى توركى و نه حكومه‌تى توركیا به خودى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان یشه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئه‌م ساته په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان درێژ نه‌كردووه".
چیرۆكه‌كه لێره‌دا كۆتاى نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌و به‌شه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیاوه هه‌یه، هێشتا زیندووه، چونكه ئێستا تیمێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى ئاژانسى وڵات ئه‌و بابه‌تى پشتڕاستكرده‌وه و وتى: "راسته، له ئێستادا رێستۆرانتى هۆقه‌باز له‌لایه‌ن تیمێكى ئاژانسى هه‌واڵگرى توركیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، ته‌واوى ڤیدیۆى كامێراكانى چاودێرى رێستۆرانته‌كه‌ش كه ڤیدیۆى رووداوه‌كه‌یان تێدایه له‌لاى ئه‌وانه".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شى ئایا تیمى تاوانه‌كه روخسیاریان دیاره له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌نده‌ى من زانیاریم هه‌بێت هه‌م بكوژ و هه‌میش یاریده‌ده‌ره‌كانى روخساریان زۆر به‌ڕوونى دیاره، له‌و ڤیدیۆیه‌ى كه ئێستا له‌لای میتى توركیه".
ئه‌م بنكۆڵكارییه له‌لایه‌ن تیمێكى پێنح سێ كه‌سى ڕۆژنامه‌نوسانى ئاژانسى وڵات ئه‌نجامدراوه له هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا و وڵاتى به‌ریتانیا