ئاژانسى وڵات
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى ته‌موز، دوو بومه‌له‌رزه به گوڕى 5 پله‌ى رێخته‌ر دورگه‌كانى باشورى فلیپیى هه‌ژاند، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش ئاشكرایاند كرد: "به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه 68 كه‌س بوونه‌ته قوربانى".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه "دوو بوومه‌له‌رزه‌كه دورگه‌كانى باشورى فلیپینيان هه‌ژاندووه، له كاتێكدا دانیشتوانى ئه‌و دوورگانه له خه‌ودابوون، كه یه‌كه‌میان به گوڕى 5.4 پله‌ى رێخته‌ر بووه و دووه‌میان به گوڕى به گوڕى 5.9 پله‌ى رێكخه‌رى رویداوه".
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه "به‌هۆى بومه‌ره‌زه‌كانه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 60 كه‌سى تریش برینداربوون، چونكه سه‌رجه‌میان له‌كاتى خه‌ودابوون كه ماڵه‌كانیان رووخاون به‌سه‌ریاندا".
له دواى رووداوه‌كه حكومه‌تى فلیپین تیمه فریاگوزارییه‌كانى ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانى قوربانییه‌كانه‌وه بچن.


