
وه‌زیرێكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ستپێكی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا حه‌وت بڕیار بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ پابه‌ندكردنی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌وامی فه‌رمی و ڕێزگرتن له‌هاوڵاتیان ده‌رده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ڕێگه‌نادرێت به به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا.
ئه‌نوه‌ر جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، له‌نوسراوێكدا حه‌وت بڕیاری ده‌ركردوه( وڵات )كۆپيه‌كى له‌فه‌رمانه‌كه ده‌ست كه‌وتووه وتێدا هاتووه‌كه.
جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به‌ده‌وامی فه‌رمی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كاته‌وه‌و هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی سه‌رپێچیكار ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه، به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و كۆمپیوته‌رو لاپ‌تۆپ له‌كاتی ڕاییكردنی ئیش و كاری هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كاری تایبه‌ت به‌كارناهێندرێت، جگه له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جێگای قبوڵ نییه كه‌وا تایبه‌تمه‌ندی نهێنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ڕه‌سمی بۆ بگیرێت و نهێنییه‌كانی بڵاوبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ك له‌بڕیاره‌كاندا جه‌ختیشیكردۆته‌وه، ئه‌وپه‌ڕی ڕێز له‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگیرێت و یارمه‌تیان بدرێت له‌كاتی به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن شۆفێره‌كانه‌وه‌و ده‌بێت یه‌كه‌م تا چواره‌م كورسی له‌لای ده‌رگای گشت كۆسته‌رو پاسه‌كان ته‌رخان بكرێت بۆیان.