
وڵات - تایبه‌ت
سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاراستەی چەند پەیج و ئەکاونتێک بڵاو دەکاتەوە و داوادەکات لایەنی پەیوەندیدار رێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانە بگرنە بەر.
ئازاد حسن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی لە ئاگادارنامەیەکدا کە وێنەیەکی كۆپییه‌كى بۆ(وڵات ) نێردراوه تێدا دەڵێت "ئاگادارین چەند پەیجێکی نارەسمی هەواڵی ناراست بڵاودەکەنەوە تاکو ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بڵاوبکەنەوە".
ئازاد حسن دەشڵێت "داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رێکاری یاسایی بگرنە بەر، بەرامبەر ئەم پەیجانە".
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه سڵانه له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى وه‌رزى تاقیكردنه‌وه كۆتاییه‌كانى پۆلى 12ئاماده‌ى و9 بنه‌ڕه‌تى ده‌نگۆى بڵاوبونه‌وه پرسیارى تاقى كردنه‌وه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات و چه‌ندكه‌سیش ده‌ست گیركراون،بۆساڵى ئاینده هه‌مان بابه‌ت دووباره ده‌بێته‌وه به‌نموونه له‌تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتاى ئه‌مساڵداله‌سه‌رئه‌وپرسه چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیراون(وڵات) له سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌ى زانیوه‌كه‌له‌دزه‌پێ كردنى پرسیاره‌كان چه‌ندكه‌سێكى گومان لێكراوده‌ستگیركراون لێژنه‌یان بۆئه‌ومه‌به‌سته‌پێكهێناوه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد ده‌ستى پێكردووه.