دوو سه‌ركرده‌ی پێشووی ناڕازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستپێكردووه و له هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)، هه‌ریه‌ک له قادر حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود وه‌ک دوو سه‌رکرده‌ی دیاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌ک خستووه‌و زۆر لێکه‌وه نزیکن و هاوبۆچونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی نارازییه‌کانی گۆڕان بکه‌ن و ره‌وتێکی نوێی سیاسی پێکبهێنن و له ئێستادا له راوێژ‌و ئاڵوگۆری بیروبۆچونه‌کاندان.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت، كه کوڕه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ڕێگیرکردن لەو هەوڵە، له‌رێگه‌ی چه‌ند که‌سێکی ناو گۆڕانه‌وه که یه‌کێتیه کۆنه‌کان بوون هه‌وڵیانداوه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مه‌حمود کردووه تا بچێته‌وه ناو گۆڕان و ئاماده‌ییان نیشانداوه ته‌نانه‌ت رێکخه‌ری گشتیشی پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌یان له‌لایه‌ن عوسمانی حاجی مه‌حموده‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
لەگەل هەولەکانی عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی بۆ پێکهینانی ڕەوتیکی نوێ، گروپی پرۆگۆڕان که چەند مانگیکە له‌ئه‌وروپا پێکهێنراوه‌و ماوه‌یه‌کی زۆره ره‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن و به‌رده‌وام به‌یاننامه‌ی نارازی بڵاوده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێن بۆچونه‌کانیان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ (عوسمانی حاجی مه‌حمود و قادر حاجی عه‌لی)دا.
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ریه‌ک له قادر حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود به فه‌رمی رایانگه‌یاندووه که وازیان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناوه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتوون، به‌ڵام به‌رده‌وام نارازییه‌کانی گۆڕان ده‌بینن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
چه‌ند هه‌ڵسوراوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه که له نزیکه‌وه ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌یان بینوه رایانگه‌یاندووه، که جوڵەیه‌کی زۆر ده‌ستی پێکردووه بۆ پێکهێنانی ره‌وتێکی نوێی سیاسی «که پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش تێبپه‌رێنن».
ئه‌حمه‌د عه‌زیز، ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان که ده‌ستیله‌کارکێشاوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌و براده‌رانه‌ی که شار‌و شوێنه جیاجیاکان ده‌ستمان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه له گۆڕان له گفتوگۆ‌و راوێژکردنداین له‌گه‌ڵ کاک عوسمان و کاک قادردا".
وتیشی "عوسمانی حاجی مه‌حمود و قادر حاجی عه‌لی ئه‌و کاته‌ی له‌ناو یه‌کێتیش بوون هه‌ڵوێستی دیاریان هه‌بووه له‌به‌رانبه‌ر لادانه‌کانی یه‌کێتی و دوو ده‌نگی نارازی بوون، دواتر له چوارچێوه‌ی ریفۆرمدا خۆیان بینیوه و دواتریش که گۆڕان دروست بووه له‌گه‌ڵیدا بوون، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و گۆڕانه نه‌بوو که خه‌ڵک و ئه‌وانیش ده‌یانویست".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و پرۆژه سیاسییه ده‌بێته هۆی لاواز کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌حمه‌د عه‌زیز وتی "بێگومان کاک قادر و کاک عوسمان دوو که‌سن میسداقیه‌تێکی گه‌وره‌یان له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که پێشتر له‌ناو یه‌کێتی بوون و چونه ناو گۆڕان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکێک هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان، گفتوگۆ‌و راوێژیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن".
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا قادر حاجی عه‌لی، یه‌کێک له کاراکته‌ره سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که به که‌سی دووه‌می ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی ده‌هێندرا، له چاوپێکه‌وتنێکدا که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامی دابوو ره‌خنه‌ی توندی له‌سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی گۆڕان گرت.
قادر حاجی عه‌لی که ماوه‌یه‌کی زۆره دوای راگه‌یاندنی دانیشتنی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌که‌مجاره قسه‌ی کردووه ده‌ڵێت «ناکۆکی جه‌وهه‌ریمان له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئێستا به بنه‌ماڵه‌یی کردنی بزوتنه‌وه‌که‌یه«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچونی جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام "هه‌موومان له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له کۆک بووین هه‌میشه به‌ڕێزی دووپاتی ده‌کرده‌وه که خه‌باتی بۆ بکه‌ین: یه‌که‌میان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا، دووه‌میان ڕێگه نه‌دان به‌بنه‌ماڵه‌و به‌خێزان بوونی سیستم‌و سیاسه‌ت به‌گشتی له‌کوردستاندا، زۆر به‌داخه‌وه که‌ئێستا له‌هه‌موو حزبێک زیاتر ئه‌م دیاردانه به‌گۆڕانه‌وه دیاره، ئه‌مه‌ش ناکۆکی جه‌وهه‌ریمانه له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئێستا".
قادر حاجی عه‌لی له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که نائاساییه بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی سیستمی دیموکراسی په‌رله‌مانی بکه‌یت، که‌چی ده‌نگ بۆ سیستمێکی سه‌رۆکایه‌تی بده‌یت، له‌ره‌خنه‌یه‌کی روون‌دا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
یه‌کێکی دیکه له‌و که‌سانه‌ی که زۆر لەنزیکه‌وه ئاگاداری جوڵه سیاسییه‌کانی قادر حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حموده داوای‌کرد ناوی نەهێنریت لەبەر هستیاری بابەتەکە، رایگه‌یاندوه "کاک قادر و کاک عوسمان زۆر لێکه‌وه نزیکن و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سیاسیان هه‌بێت پێکه‌وه ده‌یکه‌ن، جه‌ماعه‌تی گۆڕان و ئه‌وانه‌ی له بنه‌ماڵه‌وه نزیکن ده‌یانه‌وێت و زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێکیان داببڕن، ده‌چن سه‌ردانی کاک عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌که‌ن و له‌نزیکه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و چیا و نمای نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌له‌فونی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وای پیشان بده‌ن هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مه‌حمود دا نییه".
وتیشی "ئه‌و خه‌ڵک و هه‌ڵسوراوانه‌ی که ناڕازین ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌یان لاپه‌سه‌نده که شایانی ئه‌وه‌ن پرۆژه‌یه‌کی سیاسی دروست بکه‌ن و پشتیوانیان بکه‌ن، کاک عوسمانیش کاک قادر حاجی عه‌لی وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌م گروپه قبوڵکردووه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نارازیین هێشتا خۆیان ئاشکرا نه‌کردووه، چونکه به فه‌رمی هێشتا ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه پرۆژه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردووه« ئه‌گه‌ر خۆیان رابگه‌یه‌نن له حزبه‌کانی دیکه‌ش خه‌ڵک دێته لایان، به‌ڵام ئه‌مان په‌له ناکه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌زمونێکی لاواز پێشکه‌ش بکه‌ن".
جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌گه‌ر قادر حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود پرۆژه سیاسییه‌که‌یان رابگه‌یه‌نن، نیوه‌ی زیاتری گۆڕان دێنه ده‌ره‌وه‌و دوور ده‌که‌ونه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هەروەها وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان خه‌ڵکێکی زۆر و هه‌ڵسوراوێکی زۆرن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه سیاسییه نوێیه‌دان که کاک قادر و کاک عوسمان سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن".
رۆژی 25ی ته‌مموزی 2017 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌که‌ی هه‌ڵبژارد به ده‌نگدان له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا، له‌کۆی 54 ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عوسمان حاجی مه‌حمود یه‌که‌مین ده‌نگی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندنی هێنا که 45 ده‌نگ بووه و ته‌نانه‌ت عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، که کرایه رێکخه‌ری گشتی 38 ده‌نگی خانه‌ی راپه‌راندنی به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌پێی به‌دواداچونه‌کان، ده‌یان سه‌رکرده‌ی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌که و چه‌ند په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چاوه‌رێی ئه‌و پرۆژه سیاسیه نوێیه‌ی قادر حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌که‌ن.
