
وڵات _ تایبەت
لەم ڕاپۆرتە تایبەتەدا وڵات شیکردنەوەیەکى دەرونى وە زمانى جەستە لەزارى چەند پسپۆڕێکى خۆیەوە بۆ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى دەکات لەمەڕاسیمى ڕاسپاردنى سەرۆکى حکومەت بۆ پێکهێنانى کابینەکەى.
بەگوێرەى شیکارى دەروونناسان بەشێوەیەکى گشتى لەهەموو بارەکاندا کەسایەتى هەردووکیان (نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى) ناجێگیرى پێوەدیاربوو ئەوەش وایکردبوو کە پەل و دەموچاویان جوڵەى جیاواز پیشان بدات، بەڵام ناجێگیرییەکە نەیتوانیبوو بەتەواوەتى زاڵبێت بەسەریاندا و جوڵەى ناباو بکەن.
نێچیرڤان بارزانى هەست و سۆزەکانى گەورەیى نەشاردەوە بەرامبەر مەسرور بارزانى
بڕواى شیکەراوان وایە، ئەو ناجێگیرییە پەیوەستە بە مامەڵەى هەردوو بەرپرسەکەوە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییەکى بەسەر کارەکانیاندا هاتووە، بۆیە جوڵە و ئاماژەى پەل و دەموچاویان گۆڕانکارى بەسەردا هاتوو لەکاتى مەڕاسیمەکەدا.
تێچیرڤان بارزانى چۆن دەرکەوت؟
بەگوێرەى ستایلى جلەکانى، چاوتروکانى زۆر و جوڵەى ناباو لەوانەش لاکردنەوە بۆ پشتەوەى و پاشان پەلەکردن بۆ وەرگرتن و پێدانى کارنامەکەى نیشانەى ناجێگرى پیشان د دەدات لەکەسایەتى نێچیرڤان بارزانى لەو پڕۆسەیەدا، لەوەش زیاتر شکاندنى پڕۆتۆکۆڵ زوتر تەوقەکردن لەگەڵ مەسرور بارزانى و باوەش پێداکردنى دوو ئاماژەن، یەکەم نیشانەى بەسۆزى ئەم کەسایەتیە پیشاندەدان بۆ بەرامبەرەکەى، دووەم نیشانەى ئەوەیە ئەم کەسایەتیە دەیەوێت پەڕەیەکى نوێ لەگەڵ ئەم کەسایەتیە هەڵبداتەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا جوڵەکان ئەوە پیشاندەدەن، نێچیرڤان بارزانى کەمێک دوو دڵە بەرامبەر ئەو ڕەفتارانەى دەیکات مێشکى ئامژەى ئاڵۆز پیشان دەدەن، بەڵام سۆزى زیاتر زاڵە بەسەریدا بۆیە ئەو پەلەکانى زۆتر دەباتە پێشەوە بۆ مەسرور بارزانى.
مەسرور بارزانى چۆن دەرکەوت؟
مەسرور بارزانى بەگشتى مێشکى ئاڵۆز و نادڵنیابوو، بەڵام زۆر بەوریاییەوە ئاڵۆزییەکانى دەشاردەوە، لەچەند شوێنێک بزەى فەیک (هەڵخەڵەتێنەر) دەکات هەندێک جاریش بەدەمووچاو ئاماژەى نادڵنیایى و بیرکردنەوە لە ڕوداوەکانى ڕابردوو پیشان دەدات، بەڵام لە کۆنترۆڵکردنى ئەو ئاماژانە لەناو مێشکیدا سەرکەوتووە.
ئاماژەکانى دەموچاوى مەسرور بارزانى ئاڵۆزى و شەرم پیشان دەدەن
دەرەنگتر چوون بەدەم وەرگرتنى کارنامەکەى، پیشانى دەدات ئەو کەسێکى داخرا و شەرمنە ترسى هەمیشە لە شکانى کەسایەتى هەیە و بۆیە هەمیشە چاوەڕوانى سۆزى بەرامبەرەکەیەتى، ئەوەش لەچەندین ئاماژەى دەمووچاوى دەرکەوێت کە ئەو دڵنیا نیە لەکاردانەوەکانى بەرامبەر هەڵسوکەوتى بەرامبەرەکەى، تەنانەت ئەو باوەشەى نێچیرڤان بارزانى کاردانەوەیەکى گەرمى نەبوو لەلای ئەو چونکە گومان و ترسى لەکاردانەوەى باوەشەکە هەبوو.
وێنەکان و شکردنەوەى ئاماژەکان:
دەمووچاوى مەسرور بارزانى، گومان و دوودڵى پیشان دەدات
هەڵپێکان و یاریکردن بە پەنجەکان واتاى ئەوەیە نێچیرڤان بارزانى قەلەقە
بردنە پێشەوە پەرلەکان، پیشاندانى سنگفراوانى، دۆستایەتى دروستکردن، حەزکردن بى پەیوەندى دەکات
چونە پێشەوەى زیاتر..
باوەش پێداکردنى نێچیرڤان بارزانى دوو ئاماژە دەدات، پیشاندانى گەوەریى خۆى بۆ بەرامبەرەکەى، هەڵدانەوەى پەڕەیەکى نوێ