له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی حه‌سه‌ن شێخانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه، یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێویژدانی ده‌كات، باسی ئه‌وه‌بكات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی پارتی بێت، چونكه هیچ كاتێك پارتی خێری به‌كه‌س نه‌داوه ئێستا خێره، خێر له‌یه‌كێتی وه‌ربگرێت.
وتیشی: پارتی كه‌ركوكی جێهێشتوه و پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و حه‌قه‌ش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانییه، چونكه یه‌كێتی زۆرترین ده‌نگی كوردی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستهێناوه كه پارتی ناتوانێت چاره‌كێكی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بهێنێت.
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی جه‌ختیشیكرده‌وه،"چۆن یه‌كێتی به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ناتوانێت داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات، چونكه دواجار وه‌رگرتنی پۆست به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگدانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
