ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەریاند "هێمن هەورامی لەم خولەی پەرلەماندا تەنها یەک ئەرکی پێسپێردراوە ئەویش سوککردنی پەرلەمانە بۆیە ئێستا بۆتە پاشكۆی مەسرور بارزانی كە كاندیدی ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت".کاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند "هێمن هەورامی لەم خولەی پەرلەماندا تەنها یەک ئەرکی پێسپێردراوە ئەویش سوککردنی پەرلەمانە ئەگەر هێمن هەورامی و پارتی لەهەرێمی کوردستان تاكو ئێستا ئاوا بۆیان چوبێتە سەر، ئەوا بۆ حکومەتی عێراق و پەرلەمانتارەکانی عێراق خەیاڵیان خاوە".ئەوەشی خستۆتەڕوو "پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی یاسایی و چاودێری خۆی هەیە، سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، کردار و وتەو ئەو مەلەفانەش کە دەیانجوڵێنێت، قسەكانی ئێمە گوزارشی تەواو و راست لە هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، چونكە ئێمە و هاوڕێكانمان لە بەغداد بەدوای كەیسەكانی گەندەڵیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوەین".ئەوەشی وتووە "ئێمە هیچ شتێك ساردمان ناكاتەوە، چونكە ئێمە لەسەر ڕێگەی راستین و بەرگری لە مافی خەڵك دەكەین، هەرچی گەندەڵی هەبێت و هەرچی گەندەڵكارێك هەبێت ئێمە بەدواوەی دەبین و وازی لێناهێنین،هیمن هەورامی یەكێك لە ئەركەكانی ئەوەیە كە پەرلەمان سوك بكات، بۆیە ئێستا بۆتە پاشكۆی مەسرور بارزانی كە كاندیدی راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەمەش بەشێكە لە كارەكەی كە پێی سپێردراوە كە كارەكەی سوك بكات".ئەمە لە کاتێکدایە هێمن هەورامی وەک شاندی یاوەری مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێی کوردستان سەردانی سلێمانیان کردوو لەگەڵ هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کۆبوەوە.
