
ئەمرۆ کیلیان مباپی ھێرش بەرە فەرەنسیەکەی یانەی پاریس سان جێرمان پەیامێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئنستاگرام بڵاو کردەوە و تێیدا نوسیویەتی : خەونەکەت بەدی بھێنە ئەوکات شێتانە خەون ببینە ، ئەوەش پەیامێکی شاردراوەی تری ئەو یاریزانەیە دوای ئەوەی لە کاتی دیاری کردنی بە باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا ووتی : لەمەودوا بەرپرسیاریەتی زیاترم لەسەر دەبێت جا نازانم ئەو بەرپرسیاریەتیە لە پاریس دەبێت یان یانەیەکی تر ، ئەمە لە کاتێک دا ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی کرینی ئەو یاریزانە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە بڵاو دەکرێتەوە ، میدیاکانیش پەیامەکەی ئەمرۆی مباپی بە نھێنی وەسفی دەکەن خواستی رۆشتنی ئەو یاریزانەی لە یانەی پاریس تێدا بەدی دەکەن