
كاردۆجومعه
دوا به‌دوای سوێندخواردنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و بانگێشته‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، خامۆشیه‌كی ئێجگار زۆر هاتووه به‌سه‌ر سه‌ردان و په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و پارتیدا، ئه‌مه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی زۆرێكی له داواكاریه‌كانی پارتی جێبه‌جی كرد ،وه‌ك به‌شداری كردن له حكومه‌ت و پێنه‌دانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌نگدان به فواد حوسێن و تا به‌شداری كردن لهسوێندخواردنهكهی نێچیرڤان بارزانی، بۆیه هه‌موو مه‌رام و تاكتیكه‌كانی به یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێ كرد ، دوای نزیكی ساڵێك ئینجا پارتیه‌كان بڕوایان هێنا به د.به‌رهه‌م كه ئیتر سه‌رۆكی هه‌موو عیراقیه‌كانه ، به‌ڵام تاكوو ئێستا پارتی ملی نه‌ناوه بۆ داواكاریه‌كانی یه‌كێتی كه بریتیه له ده‌نگدان و ته‌واو كردنی پۆسته‌كانی كورد له حكومه‌تی ناوه‌ند و كابینه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی ، كه سازش كردن و یارمه‌تیدانی یه‌كێتی له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد ، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوون له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و برایانه ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ، به‌ڵام مخابن پارتی تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌داوه به یهكێتۍ.
چی كاتێك یه‌كێتی یاریه‌كه ده‌دۆڕێنێ ؟؟؟
یه‌كێتی له‌و كاته‌دا ده‌دۆڕێ كه وزیری داد دانه‌نرێ و پارێزگاره‌كه‌ی كه‌ركووك به دڵی كه‌ركووكیه‌كان نه‌بێ و خێر‌و خۆشی نهوتهكی كه‌ركووك بشارێته‌وه و حوكم به چهپكهكهی جه‌نابی مام جه‌لال نه‌كا، دواتریش دڵی یه‌كێتیه‌كان له‌خۆی عاجز بكا و له هه‌ڵبژاردنی ئاینده به‌شێك له چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال دهورێنێ ، ئه‌مه‌ش دووباره هه‌ره‌س به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌هێنێ ، بۆیه یه‌كێتی نابێت دووباره له نوێوه ده‌ست به‌یاریه‌كه بكاته‌وه، چونكه یه‌كێتی یاریه‌كه به شكست جێ ده‌هێڵێ ، بۆیه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بێ په‌له بكا له ...
یه‌كه‌م :- به‌شداریكه‌ری ڕاسته‌قینه بێت له‌هه‌موو جومگه‌كانی حوكمه‌ت و بێ یه‌كێتی بڕیاره سیاسیه‌كان ده‌رنه‌كرێ ، چۆن له ڕابردوودا گوێ له‌یه‌كێتی نه‌گیراو و ڕیفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هات.
دووه‌م :- یه‌كێتی په‌له بكات له دانانی پارێزگاره‌كه‌ی كه‌ركووك ،چونكه بێ یه‌كێتی كه‌ركووك هه‌تیو ده‌كه‌وێ ڕاكان جبووریهكان و مێلیشیا شیعیه‌كان كه‌ركوك ده‌سوتێنن وه‌ك دۆنم و زه‌وی و زاره‌كانی كورده‌كان.
سێیه‌م:- ئاسای كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئێستای حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی چونكه یه‌كێتی به ڕازی نه‌كردی پارتی كێشه‌ی بۆ درووستده‌بێت له وه‌زاره‌تی داد ، چونكه به‌م بێده‌نگیه‌ی یه‌كێتی سونه و شیعه‌كان ده‌توان دژی كورد یه‌ك بگرن هه‌وڵ بده‌ن به هه‌ر جۆرێك بێت كێشه بۆ كورد درووست بكه‌ن .
ئایه یه‌كێتی له كۆتایدا چی ده‌كات ؟؟؟