نوێترین

recent

19/05/2019

ئاری هەرسین بۆ ئێران: پێتان وایە بە دارلاستیک شەڕ دەکرێت؟


ئاری هەرسین نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەروەی ئێران کرد و ئاماژەی بەوەکردووە کە لەناو کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا دوو ئاراستەی سیاسی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا.
ئاری هەرسین ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی کردووە ئەوەی خستوەتەڕوو "لە ئێستادا ئەمەریكا تەماعی لە تەسلیم كردنی ئێرانە، سەركردایەتی سیاسی ئێران بوە بە دوو بەشەوە، بەشێكی (خۆت ئاسایی)، حەزی لە ئاشتی و ئاسایشە، كە بەشە عاقڵەكەیەتی، بەشێكی تریش (وەك سپاه پاسداران) وادەزانن بە دارولاسیك (ئێف ١٦) دەپێكن! چارەی ڕاستكردنەوە و یەكخستنی ئەم دوو بۆچوونە، واجبی عەقڵی سەركردایەتی سیاسی ئێرانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "غەدرێكی گەورە یە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران داوای مەوقیفێكی توند لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە ئەمەریكا لەم قەیرانەدا بكات، لەبەر هۆكارێكی زۆر سادە، ئەویش چونكە ئێمە دەوڵەتێكی سەربەخۆ نین".

دەقی نامەکەی ئاری هەرسین بۆ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
بۆ برای بەڕێز كاك جەواد زەریف ئێوە لە بڕیاری چارەنوسازی ڕێفراندۆمی خەڵكی كوردستان بێ مەوقیف بوون.

ئەوەش لەبەر ئەوەی هەتا ئێستا نەتان توانیوە كێشە كانتان لەگەڵ خەڵكی كورد لە چوارچێوەی قەوارەی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر بكەن.

ئە مە مەوزوعێكی پڕ گلەییە و هەتا ئێستا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە، لە ئێستادا ئەمەریكا تەماعی لە تەسلیم كردنی ئێرانە، سەركردایەتی سیاسی ئێران بوە بە دوو بەشەوە. بەشێكی (خۆت ئاسایی)، حەزی لە ئاشتی و ئاسایشە، كە بەشە عاقڵەكەیەتی، بەشێكی تریش (وەك سپاه پاسداران) وادەزانن بە دارولاسیك (ئێف ١٦) دەپێكن! چارەی ڕاستكردنەوە و یەكخستنی ئەم دوو بۆچوونە، واجبی عەقڵی سەركردایەتی سیاسی ئێرانە.

دواجار: انجا كە عقل است جای عشق نیست... غوغا بود دو پادشاە اندر ولایتی.غەدرێكی گەورە یە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران داوای مەوقیفێكی توند لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە ئەمەریكا لەم قەیرانەدا بكات، لەبەر هۆكارێكی زۆر سادە، ئەویش چونكە ئێمە دەوڵەتێكی سەربەخۆ نین.

ئێمە میللەتێكین زیاتر لە هەموو كەس لە موسیبەت و ئازاری شەڕ تێگەیشتوین و بە نرخێكی زۆر بەرز و گران باجەكەیمان داوە.

ئێمە هەرگیز شەڕانی نەبوین و خەڵكیتر شەڕی پێ فرۆشتوین، بۆیە لە هەمووكەس زیادتر دژی شەڕین، هیوادارم بەڕێزتان بە ئاگابن لەم موئامەرەیەی ئەمەریكا و ئەم شەڕە لە ئەمەریكای شەڕفرۆش نەكڕن، چونكە گەر ببێتە شەڕ لە قازانجی كەس نیە.

لە نێوانی میللەتانیشدا، هەر وەك هەمیشە، ئەو میللەتانە دەبنە قوربانی كە بێ دەوڵەتن.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا...ئاری محەمەد هەرسین ٢٠١٩/٥/١٨

Picsart-24-02-23-21-31-09-085