نوێترین

recent

19/05/2019

برواناكه‌يت گاریس بەیڵ به‌چى هه‌ره‌شه‌ له‌يانه‌ى ريال مه‌دريد ده‌كات


گاریس بەیڵ ئەم وەرزە خراپترین وەزر بوو بۆ ئەو یاریزانە چونکە کەمترین بەشداری کرد بە تایبەت دوای ھاتنی سۆلاری راھێنەر کە خرایە سەر کورسی یەدەک و بە گەرانەوەی زێدانیش تەنھا ٢ یاری سەرەتا بەشداری کرد ، تەنانەت زێدان ٢ یاری لەسەر یەک بانگھێشتی ئەو یاریزانەشی نەکرد ، ئێستا گاریس بەیڵ کە یاریشی پێناکرێت ھەواڵی فرۆشتنیشی نییە چونکە بەو نرخەی کەس ئەو یاریزانەی ناوێت ، ئەمرۆش بەیڵ لە ژوری خۆگۆرین بە ئاشکرا بە یاریزانەکانی ھاورێی ووت و پەیامێکی ئاراستەی ئیدارەی یانەکەی کرد و ووتی : من تا ٣ ساڵی تر بۆندم لەگەڵ ئەم یانەیە ھەیە ئەگەر من ناچاریش بم لەم تیپە بمێنمەوە ئەوا دەبێت یانەکە ئەم ٣ ساڵە موچەکەم بدەنێ کە ساڵانە ١٧ ملیۆن یۆرۆیە ، ئەگەر یاریشم پێنەکرێت ئەوا ئاساییە بەلامەوە موچەی خۆم وەردەگرم و بۆخۆ یاری گۆڵف دەکەم
Picsart-24-02-23-21-31-09-085