شۆخان حوسێن هاوسەری شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی ناوبراوی لەزیندانكرد.
بەپێی زانیارییەكان ، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ شەممە شۆخان حوسێن لەزیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كردووە.
هەروهها سەردانەكە نزیكەی سەعاتێكی خایاندووەو هەریەكە لە سروە عەبدولواحید خوشكی شاسوارو كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەرلەمان لەگەڵی بوون.
سەردانەكە لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بەفەرمانی دادوەر شاسوار عەبدولواحید دەستگیركراو ئێستاش لەژێر لێكۆڵینەوەدا، ئەوەش بەهۆی ئەو سكاڵایانەی لەسەری تۆماركراوە.
پێشتر میدیای سەر بەجوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردبووەوە، كە شاسوار عەبدولواحید چارەنووسی نادیارەو كەس ناتوانێت سەردانی بكات، لەكاتێكدا لەلایەن دادوەری ئاسایش راگیراوەو رەوانەی زیندان كراوە.