نوێترین

recent

17/05/2019

ئێران و ئەمریکا و بەراوردێکی هێزی سەربازی نێوانیان



بەراوردێك لەنێوان ھێزی سەربازی ھەردوو ووڵاتــی(ئەمریكـا 🇺🇸 و ئێران 🇮🇷)

لەڕووی بەھێزی سووپاوە لە كۆی ( 137 ) ووڵات ، ووڵاتی ئەمریكا بە پلەی ( 1 )م دێت و ووڵاتی ئێران بە پلەی ( 14 )یەم دێت 

دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ( 327 ) ملیۆن كەسە و دانیشتوانی ووڵاتی ئێران ( 83 ) ملیۆن كەسە.
 ئەمریكا ( 119 ) ملیۆن كەس تەمەنی سەربازی گونجاوە بۆ جەنگ و لە ووڵاتی ئێران ( 39 ) ملیۆن كەس تەمەنیان گونجاوە بۆ سەربازی كردن .

ژمارەی ھێزەكانی سوپای ئەمریكا ( 2.1 ) ملیۆن سەربازە كە ( 860 ) ھەزار سەربازی یەدەگە ، ژمارەی ھێزەكانی سوپای ئێران ( 873 ) ھەزار سەربازە و ( 350 ) ھەزار سەربازی یەدەگە .

بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ( 716 ) ملیار دۆلارە ، بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئێران ( 6.3 ) ملیار دۆلارە .

ھێزی ئاسمانی ئەمەریكی پێك دێت لە : ( 13 ) ھەزار فڕۆكەی جەنگی ، كە ( 2300 ) فڕۆكەی بكوژی وێرانكەر ، ( 2800 ) فڕۆكەی ھێرشبەر ، ( 1300 ) فڕۆكەی گوێزەرەوەی كەل و پەلی جەنگ ، ( 104 ) فڕۆكەی مەشق ، ( 5700 ) ھیلیكۆپتەر كە ( 970 ) یان ھیلیكۆپتەری ھێرش بردنن .

ھێزی ئاسمانی ئێران پێك دێت لە : ( 509 ) فڕۆكەی جەنگی ، لەنێوانیاندا ( 142 ) فڕۆكەی وێرانكەر ، ( 165 ) فڕۆكەی ھێرشبەر ، ( 89 ) فڕۆكەی گوێزەرەوەی سەربازی ، ( 104 ) فڕۆكەی مەشق ، ( 126 ) ھیلیكۆپتەر كە ( 12 ) ھیلیكۆپتەری ھێرشبەرن . 

وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنی ( 13,500 ) فڕۆكەخانەی سەربازی یە ، ووڵاتی ئێران خاوەنی ( 119 ) فڕۆكەخانەی سەربازی یە .

ئەمریكا خاوەنی ( 6200 ) دەبابەی جۆراو جۆری شەڕە ، ( 39 ) ھەزار مودەڕەعە، ( 990 ) مەدفەعی لوولە جوڵاو ، ( 864 ) مەدفەعی مەیدانی ، ( 1000 ) مووشەكی ڕاجیمەیە .

ئێران خاوەنی ( 1600 ) دەبابە و ( 2,345 ) مودەڕەعە و ( 570 ) مەدفەعی لوولە جوڵاو ، ( 2100 ) مەدفەعی مەیدانی و ( 1900 ) مووشەكی ڕاجیمەیە .

ئەمریكا خاوەنی ( 415 ) كەشتی جەنگی یە ، كە ( 24 ) یان كەشتی فڕۆكە ھەڵگرن ، ( 68 ) غەواسە و ( 22 ) كەشتی مووشەك ھەڵگر ، ( 68 ) كەشتی مودەمەر ، ( 15 ) كۆرفیت ، ( 13 ) كەشتی دەوری ، ( 11 ) كەشتی پوچەڵكردنەوەی مین .

ئێران خاوەنی ( 319 ) كەشتی جەنگی یە ، ( 34 ) غەواسە، ( 6 ) كەشتی مودەمەر ، ( 3 ) كۆرفیت ، ( 88 ) كەشتی دەوریە ، ( 3 ) پوچەڵكەرەوەی مین .

ئەمریكا خاوەنی ( 33 ) بەندەری جێگیرە ، ئێران خاوەنی ( 3 ) بەندەرە .

ھێزی سەربازی ووڵاتە زلھێزەكان بەندە بە ڕێژەی یەدەگی نەوتی ووڵاتەكەیان ، ھەرچەندە ئەمەریكا پلەی یەكەمی جیھانی گرتووە لەڕووی بەھێزی سوپاوە بەڵام یەدەگی نەوتی ( 36.5 ) ملیار بەرمیل نەوتە ، لەكاتێكدا ووڵاتی ئێران خاوەنی ( 158.4 ) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە .

لەكۆتاییدا ڕووبەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ( 9.8 )ملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، ووڵاتی ئێران ڕووبەرەكەی ( 1.7 )ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشەیە...!!


#هەژارعمشە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085