لەجامی شای ئیسپانیا ڤالانسیا بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرشەلۆنەى بردەوەو نازناوەکەى بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە یاریگاى بینتۆ ڤیارمارین هەردوو یانەى ڤالانسیا وبەرشەلۆنە روبەروی یەک بونەوە.
ڤالانسیا بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودی خۆی کۆتایی پێهێناو نازناوەکەشی مسۆگەرکرد.
دوو گۆڵەکەى ڤالانسیا کیڤن گامیرۆ و مۆرینۆ تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش میسی کردی.
بەوەش یانەى ڤالانسیا بۆ جاری هەشتەم لە مێژویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناو رێگەى لە بەرشەلۆنە گرت کە بۆ جاری دووەم لەسەر یەک هەردوو نازناوی جام و خول لە یەک وەرز بەدەست بهێنێت.
