
میوەكان جۆریان زۆرەو هەموو جۆرەكانیشی بەسوودن، بۆیە تا سوودمەند بیت لێیان، ئەوا باشتر وایە سوودی هەر یەكێك لە میوهكان بەجیا بزانیت.
قهيسى بهتايبهت
سوودەكانی:
1- ڕیژەیەكی زۆر ڤیتامین A تێدایە كە ئەم ڤیتامینە بەسوودە بۆ قژو پێست و چاوەكان و بەیەكەم هۆكار دادەنرێت بۆ پاراستنی پێست لەچرچ بوون.
2- چارەسەری كەم خوێنی دەكات.
3- سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوی نان خواردن ناكەن و لەماوەیەكی كەمدا ئەم كێشەیە چارەسەر دەكات.
شەربەتی قەیسی:
یەكەم: كەرەستەكان:
4/1 كیلۆ قەیسی، دوو پەرداخ ئاوی سارد، یەك كەوچك ئاوی لیمۆ، نیو كوپ شەكر، چەند پارچە سەهۆڵێك.
دووەم: چۆنێتی ئامادەكردنی:
1- قەیسییەكە بشۆرەوەو پاشان پارچە پارچەی بكە.
2- هەموو كەرەستەكان (جگە لەسەهۆڵەكە) بكەرە خەڵاتێكی كارەباییەوەو ماوەیەك دایبنێ تا بەتەواوەتی دەبێت بەشەربەت.
4- شەربەتەكە لەخەڵاتەكە دەربهێنەو بیكەرە پەرداخێكەوەو پاشان پارچە سەهۆڵەكانی تێبكە.
5- لەئێستادا ئامادەیە بیخۆیتەوە، بۆئەوەی ببیت بەخاوەنی تەندروستییەكی باش.
وهرگيراوه لهعهرهبيهوه