ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێك له‌باره‌ی خانه‌نشینییه‌وه ده‌دات و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته (63) ساڵ به‌ڵام خزمه‌تیان كه‌مه، ده‌توانن له‌سه‌ر وه‌زیفه بمێننه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی خزمه‌تیان ده‌گاته (15) ساڵ.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته (63)، به‌ڵام ساڵی خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتۆته (15) ساڵ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه نووسراویان بۆ بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیان پێبدرێت له‌سه‌ر وه‌زیفه بمێننه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی خزمه‌تیان ده‌گاته (15)، پاشان خانه‌نشین بكرێن.
هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خزمه‌تی (15) ساڵیان هه‌بووه، به‌ڵام ته‌مه‌نیان كه‌متر بووه له (63) ساڵ و خۆیان خانه‌نشین كردووه‌و ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، تائێستا هیچ بڕیار‌و رێنماییه‌ك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان".
وتیشی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌و وه‌كو ئه‌وه وایه سه‌رله‌نوێ دابمه‌زرێنه‌وه، چونكه كۆتایی به ڕاژه‌كه‌یان هاتووه".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، عه‌زیز عه‌لی فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له‌سلێمانی راگه‌یاند: پێشتر گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌ر وه‌زیفه هه‌بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر بووه له (63) ساڵ، به‌ڵام ئێستا هیچ رێنماییه‌ك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
