نوێترین

recent

22/04/2019

نێچیرڤان بارزانی" ئەوەی کەمی هێناوە و ئەوەی زۆری هێناوە وەک یەک قسەدەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ”ئاسایی“ لە قەڵەم دا و پێیوایە دواجار لایەنەکان هەر رێکدەکەون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی وتارێکی لە چوارچێوەی خەڵاتکردنی ئەدیب و ڕۆشنبیریێکی کورددا، باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕای گەیاند ”ئەم دواکەوتنە ئاساییە و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەخوازێت کاتی تەواو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بدرێت و هەمووان دڵنیا دەکەمەوە کە هەر دەبێت دواجار لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ”دەبێ وانەزانین کە دیموکراسی کێشەی نییە، بەڵکوو ئەوەی کەمی هێناوە و زۆریشی هێناوە، لە دیموکراسیدا وەکوو یەک قسە دەکەن و مافیان هەیە. 


نێچآیرڤان بارزانی جەختی کردەوە: ”بۆمان گرنگە یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆییمان هەبێت، هەوڵدەدەین گرژی و ناتەبایی لە داهاتوودا ڕوونەدەنەوە، دڵنیابن ڕۆژانی خۆشتر چاوەڕێی کوردستان دەکەن و هەموومان بە گەشبینییەوە سەیری داهاتوو دەکەین“.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085