
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆتاییهات و وته‌بێژی یه‌كێتیش ئاشكرایده‌كات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیش واده‌ی واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی و پارتی ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌شاری سلێمانی كۆبۆوه، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش وته‌بێژی یه‌كێتیی ئاشكرایكردوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كۆده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی ڕایگەیاند :"كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ تایبه‌تن به‌گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی و پارتی".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "بڕیاروایه ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ واژۆكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارتی كۆبینه‌وه‌و ڕێكه‌وتننامه‌كه واژۆ بكرێت".
