
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان چوار مه‌تر و 50 سانیتمه‌ترى ماوه به ته‌واوی پڕبێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌لامه‌تی به‌نداوه‌كه سێ مه‌تریان لێ به‌ده‌ر كردووه و ته‌نها یه‌ك مه‌تر و 50 سانیتمه‌ترى تر ئاو گلده‌ده‌نه‌وه و رێگه به پڕبوونی ته‌واوه‌تی ناده‌ن.
ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى نیسانى2019) ئاشکرایکرد: له ئێستادا ئاستی ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان 480 مه‌تر و 51 سانتیمه‌تره و چوار مه‌تر و 50 سانتیمه‌ترى بۆشایی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌لامه‌تی به‌نداوه‌كه ته‌نها یه‌ك مه‌تر و 50 سانتیمى تر ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه و سێ مه‌تره‌كه‌ی دیكه‌یان لێ به‌ده‌ركردووه و رێناده‌ن ئاو بگاته ئه‌و ئاسته.
وتیشی: "له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی باران ڕیژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه‌شمان كه‌مكردوه‌ته‌وه و له ئێستادا 650 مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌دا له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌رده‌ده‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ هاوسه‌نگی به‌نداوه‌كه‌یە".
