ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وای له باكووری عێراق له رووداوێكدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی پارێزگای نه‌ینه‌وای له باكووری عێراق له رووداوێكدا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام رووداوه‌كه ته‌قه‌كردن و پێكدادانی سه‌ربازی نه‌بووه.
تا ئێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش هیچ زانیاریه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و سه‌ربازه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌مه‌ریكییه و له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له عێراقه.
