نوێترین

recent

20/04/2019

له‌ سێ رۆژی داهاتوودا موچەی مانگی یەکی به‌كۆتا دێت وئاماده‌كارى بۆمانگى دوو ده‌كرێت


وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە سێ رۆژی داهاتوودا موچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دەزگاکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەینێ یەکشەممە (٢١ی نیسانی ٢٠١٩) موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەسپاکی، ژینگە، دەزگای مین و ناوچە کوردستانیەکان و کۆمسیۆن دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکە وتیشی، دووشەممە (٢٢ی نیسانی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران  و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هاوکات، رۆژی سێشەممەش (٢٣ی نیسانی ٢٠١٩) موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ١ی ٢٠١٩یە و دووەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085