بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا
ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەئەنجامی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ و بەرزی ئاستی ئاوی هەردوو
بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، ڕێژەی بەردانەوەی ئاو لەهەردوو بەنداوەكە زیادیكردووە
و بەم هۆیەشەوە توانراوە سەرجەم یەكەكانی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو دوو وێستگەیە
ئیش پێبكرێت.
ئاشكراشیدەكات، لەبەنداوی دوكان ڕێژەی بەرهەمهێنانی
كارەبا گەیشتۆتە 280 مێگاوات و لە دەربەندیخانیش 240 مێگاوات كارەبا، بەمەش بەرهەمهێنانی
كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمینجار دەگاتە 3600 مێگاوات كارەبا بە پشتبەستن
بەسەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لەم مانگەشدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ
16 كاتژمێر بەرزبووەتەوە.
ڕوونیشدەكاتەوە، وەزارەتی كارەبا بۆ سەلامەتی وێستگەی
بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بەووردی رەچاوی سەلامەتی
وێستگەكە و كاری چاكسازیی تێدا دەكات و هەر بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا توانراوە هەموو
یەكەكان ئیش پێبكرێت.
