نوێترین

recent

04/04/2019

عێراق هێز بەرەو مەخمور دەجوڵێنێت



هێزێكی سوپای عیراق بەئاراستەی ژمارەیەك گوندی كوردنشینی سنوری قەزای مەخمور جوڵەی پێدەكرێت و بنكەیەكی سەرەكی بۆ پاراستنی گوندەكان جێگیردەكات، بەرپرسێكی یەكێتیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: جموجۆڵەكانی تیرۆرستان كۆتایی پێدێت.

غازی فەیسەڵ، كارگێڕی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە: بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لەگوندی گردگراوی، كە گوندێكی كوردنشینی بناری چیای قەرەچوغە، ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان ناوچەكەیان چۆڵكردبوو، بەڵام بەهەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی 14ی سوپای عیراق توانیمان كۆنترۆڵی ئەو گوندە بكەینەوەو هاوڵاتیانیش بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

وتیشی:" هێزێكی سوپای عیراق بەئاراستەی ئەو گوندە جوڵەی پێكراوەو بنكەیەكی سەرەكیشیان تێدا جێگیركردووە، كە وەك كەمینێك دەبێت بۆ تیرۆریستان تاوەكو چیتر نەتوانن بەویستی خۆیان بچنە ناو گوندە كوردنشینەكانەوە".

غازی فەیسەڵ ئاشكراشیكرد: لەماوەی ڕابردوودا جموجۆڵی تیرۆریستان لەسنوری چیای قەرەچووخ ڕووی لەزیادبوون كردبوو، لەئێستاشدا پلان و ئامادەكاری پێویست كراوە بۆئەوەی ڕێگری لەهەموو جۆرە جموجۆڵەكانیان بكرێت، چونكە ئەو تیرۆریستانە بەتایبەت لەشەواندا مەترسیان بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردبوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085