

چوالە، یان (چەقێلە) خۆراكێكی بەهارییەو چەندین سوودی تەندروستی لەخۆ دەگرێت، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ و لێدانی دڵ ڕێك دەخات، هاوكات هۆكاریشە بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن كۆلیسترۆڵ.
ئەگەر چی خەڵكی زیاتر لەبەر تام و چێژەكەی چوالە دەخۆن، بەڵام لە هەمانكاتدا چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلـماندوە، كە چوالە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو خەڵك هان دەدەن، كە بایەخ بەو خۆراكە بەهارییە بدەن.
لە بەهاردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو چوالەی سەوز دەهێندرێتە بازاڕو یەكێكە لەو بەرهەمە بەهارییە سوودبەخشانەی كە لە كوردستان هەیە، بە زانینی سوودە تەندروستییەكانی ئەو خۆراكە بەهارییە وادەكات خەڵك زیاتر ڕوو لە خواردنی بكەن. بە گوێرەی توێژینەوەكان چوالەی سەوز ئەم سوودانەی هەیە.
1. پارێزگاری لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ دەكات.
2. لێدانەكانی بە شێوەیەكی سروشتی رێك دەخات.
3. رێژەی چەوری خوێن كۆلیسترۆڵ لە لەشدا كەم دەكاتەوە.
4. پارێزگاری لە رێژەی شەكری خوێندەكات.
5. رێژەی شەكرە كلوكۆزەكان زیاد دەكات.
6. بۆ ئەوكەسانەی شەكرەیان هەیە سوودێكی زۆری هەیە، چونكە شەكری چوالەی سەوز سروشتییە و بۆ خوێن باشە.
7. چوالە بۆ ئارامكردنەوەی مێشك بەسوودە.
8. دڵەڕاوكێ و دوودڵی ناهێڵێت.
9. بەهۆی بوونی ڕۆنە تایبەتییەكەیەوە دەبێتە هۆی چاڵاككردنی ڕێخۆڵەو بۆری میز.
10. دەبێتە هۆی پاككردنەوەی سییەكان و ڕێكخستنی كاری هەناسەدان.
11. جوالەی سەوز بۆ ئەو كەسانەش بەسوودە كە ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن هەر بۆیە بۆ دابەزاندنی كێشیش سوودی هەیە، ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا بە بەردەوامی بیخۆیت بە رێژەی (15%) زیاتر كێشت دادەبەزێنێت.
12. بۆ ددانەكانیش بەسوودەو پارێزگاری لە مادەی فسفۆری ددانەكان دەكات و ددانەكان بەهێزو پتەو دەكات.
13. بەهۆی بوونی ڤیتامینی زۆر تێیدا یارمەتی دەرە بۆ چاڵاكبوونی لەش و هەست كردن بە حەسانەوەو نەهێشتنی هیلاكی.
14. بەهۆی هەبوونی كالیسیۆم لە پێكهاتەی چوالە، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لەش لە ئێسكە نەرمە.
ئەژین عەبدولڵا – هەولێر