بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونى مه‌ترسى، ده‌رچه‌یه‌كى به‌نداوى خاسه چای "كۆچه‌ك" له سنورى پارێزگاى كه‌ركوك كرایه‌وه.
ئه‌وه‌ى له ڤیدیۆكه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ده‌یبینن، دیمه‌نى ده‌رچه كراوه‌كه‌ى به‌نداوى خاسه چاى سنورى پارێزگاى كه‌ركوكه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و نزیك بووه‌ته‌وه له سه‌رڕێژبوون.
وه‌رزى باران بارینى ئه‌مساڵ به‌رارود به ساڵانى رابردوو، رێژه‌یه‌كى به‌رچاو باران له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان باریوه و به‌پێى پێشبینییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه و سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ش له به‌شێك له ناوچه‌كان ئه‌گه‌رى باران بارین هه‌یه.
