نوێترین

recent

03/04/2019

راپرسییەک باشترین هێڵه‌كانى گەشتی ئاسمانی لەسەر ئاستى جیهان ديارى ده‌كات


بەپێی ئەنجامى راپرسییەک هێڵى ئاسمانیى سەنگاپورە باشترین هێڵى گەشتی ئاسمانییە لەسەر ئاستى جیهان.

سایتی (تریب ئەدڤایزەر) ئاشکرای کردوە بە پێی دەنگی بەشداربوانی ئەو راپرسییەى لەسەر باشترین هێڵە ئاسمانییەکان ئەنجامى داوە، هێڵە ئاسمانییەکانی وڵاتی سەنگاپورە لە ئاستی جیهاندا یەکەمن و هەریەکە لە (قەتەر ئێروەی) و (تایوان ئێر) لە پلەی دوەم و سێیەمدا دێن لە روی خزمەتگوزاریی گەشتی ئاسمانییەوە.

هەر بەپێی ئەو راپرسییە (ئیمارات ئێر) و (ژاپۆن ئێرلاین) لە پلەی چوارم و پێنجەمی باشترین هێڵەکانی جیهانن بۆ گەشتی ئاسمانی.

تریب ئەدڤایزەر ئاماژەی بەوە کردوە؛ وڵاتی ئیمارات و قەتەر لە روی خزمەتگوزاری لە فڕۆکەخانەکاندا لە پێش سەرجەم فڕۆکەخانەکانی جیهانەوەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085