نوێترین

recent

03/04/2019

ته‌رمى ژنێک له‌ قه‌زاى چەمچەماڵ دۆزرايه‌وه‌


تەرمی ژنێک لە سەر رێگای سەرەکیی سلێمانی چەمچەماڵ دەدۆزرێتەوە، کە پێدەچێت خنکێندرابێت.

ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بەميدياكانى راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لەسەر رێگای سەرەکی (سلێمانی-چەمچەماڵ) و نزیک ناوەندی قەزاکە دۆزرایەوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید پێشڕەو کرا، دوای رێکارە تەندروستی و یاساییەکان، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا.

وتیشی :"ژنەکە تەمەنی لەنێوان (20-25) ساڵدایە و پانتۆڵێکی شین و بۆدییەکی رەشی لەبەردا بوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەگەری زۆرە خنکێندرابێت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085