نوێترین

recent

03/04/2019

سبەینێ‌ پێنج شەممە دەكرێتە پشووی فەرمی


بەبۆنەی زیارەتی “مانگی ڕەجەب و نامەی پێغەمبەرایەتی محەمەد (د.خ)” سبەینێ‌ پێنج شەممە دەكرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕۆژمێری (سعودیە) ئەمڕۆ 27ی مانگی ڕەجەب-ی كۆچییە و شەوی ڕابردوو (ئیسڕا و میعراج) بووە، بەڵام لای شیعەكانی عیراق سبەینێ‌ 27ی مانگی ڕەجەب-ە و ئەمشەو بە شەوی (ئیسڕا و میعراج) دیاری كراوە، كە تێیدا پێغەمبەری خودا (محەمەد د.خ) بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمانەكان و نوێژ بۆ سەر موسڵمانان فەرز كراوە.
بەو بۆنەیەشەوە، مەجید زینی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاری داوە سبەینێ‌ پێنج شەممە بەبۆنەی زیارەتی ڕەجەب و نامەی پێغەمبەرایەتی بكرێتە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاندووە، كە پشووەكە بۆ پێدانی بوارە بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران تاوەكو بتوانن بەشداری ئەو مەڕاسیمە بكە و خزمەتگوزاری پێشكەش بە زیارەتكاران بكرێت، كە لە سەرانسەری عیراق و دەرەوەی وڵات سەردانی مەزاری ئیمام عەلی كوڕی ئەبوتاڵیب (سەلامی خوای لێبێت) دەكەن.
جەختیشی كردۆتەوە، كە پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر بەو بۆنەیەوە لە كەربەلا و چەند شارێكی دیكەی عیراق سبەینێ‌ كراوەتە پشووی فەرمی.
شايانى باشه‌ تائيستا روون نيه‌ كه‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپشووه‌ ده‌يانگرێتهوه‌يان نا ..
Picsart-24-02-23-21-31-09-085