نوێترین

recent

07/04/2019

واژوكردنی ڕێكەوتنی نێوان (یەكێتی و پارتی) دواخرا

هەرچەندە بڕیاربو سبەی یەكێتی و پارتی رێككەوتنی نێوانیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئیمزا بكەن، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی خەندان واژۆكردنی رێككەوتنەكە دواخراوە.

پێشتر سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیاندبو:"سبەی لە شاری هەولێر رێکەوتنی بەشداریی كردنی یەكێتی لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی واژۆ دەکرێت".

بەپێی زانیارییەكان واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆ بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085