وڵات _دەنگی ئەمریكا
نیاز عەبدوڵا ڕۆژنامهنوس دیارى ههرێمى كوردستان و شارى ههولێر دەڵێت "هۆکاری هاوردەکردنی مادە هۆشبەرەکان بە رێژەیەکی زۆر بە هۆی دروستبوونی بۆشایی زۆری ئەمنیەوە یە و ئەمەش وادەکات کە بتوانرێت لە رێگەی ناوچە سنوریەکانەوە قاچاغچێتی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بکرێت"
. نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ناکرێت هاوردەکردنی چل پەنجا کیلۆ لە مادە هۆشبەرەکان بۆ نێو هەرێمی کوردستانی عێراق بەکەم تەماشا بکرێت و پێمان وابێت ئەمە رێژەیەکی کەمە.
ناوبراو دەشڵێت بە پێی یاسا ئەم مادەهۆشبەرانە کاتێک دەهێنرێنە هەرێمی کوردستانەوە، پێویستە لە رێگەی بڕیاری داگا و بە ئامادەبوونی دەزگا ئەمنیەکان و دادوەر و میدیا و بە بەرچاوی خەڵکەوە ئەم مادانە بسوتێنرێن، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەو بڕە کە بە " تەن" مەزەندە کرێت دەهێنرێنە نێو هەرێمی کوردتانەوە، ناسوتێنرێن.
