

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ئاكرێ رایگەیاند، دوای كۆتایی هاتنی یاری یانه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك، هانده‌ران و پۆلیس هێرشیان کردوەتەسه‌ر یاریزان و ئه‌ندامانی دیکەی یانه‌كه‌یان.
سیروان زوبێر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ئاكرێ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی دوێنێ دوای كۆتایی هاتنی یاری یانه‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك و له شاری دهۆك، هه‌رچه‌ند یاریه‌كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات، به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌ی دهۆك هێرشیان كرده‌سه‌ر تیپه‌كه‌مان و ژماره‌یه‌ك یاریزانی ئێمه‌یان بریندار كرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه پۆلیسیش هێرشیان كرده‌سه‌ر یاریزانانمان و كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند یاریزانێكمان بریندار بون، دواتریش هێرش كرایه‌سه‌ر پاسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌كه‌مان".
ئه‌ندامەکەی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ئاكرێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌وه جاری دووه‌مه یانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هانده‌رانی دهۆك هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و په‌لاماری یاریزانه‌كانیان ده‌درێت".