
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی پارتی و یەکێتی یەکڕیزیی کورد بەرامبەر "ناحەزان" بەهێزتر دەکات و دەشڵێت، قوباد تاڵەبانی دەبێتەوە بە جێگری سەرۆکوەزیران.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت "قوباد تاڵەبانی کە یەکێتییەکان دیسان لێم توڕەنەبنەوە، نیوەکەی هی ئێمەیە و نیوەکەی دیکەشی هی یەکێتی، هەر دەبێتەوە بە جێگری سەرۆکی حکومەت".
لەبارەی گفتوگۆی پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کە دەیەوێ بەشداری حکومەت بکات، فازڵ میرانی گوتی "لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش سەلاممان هەیە، پێمان باشە برادەرانی کۆمەڵیش لە دەرفەتێکدا ئێمە و ئەوان بگەینە قەناعەت بەشداری لە حکومەتدا بکەن باشە".
میرانی"ئێمە پەیڕەوی لە رێککەوتنەکەی دوێنێی بارزانی و کۆسرەت دەکەین، دەبێت هەردوو حیزب پەیڕەوی لە رێککەوتنی سەرکردەکانی خۆیان بکەن".