
وڵات _ تایبەت
بەگوێرەی زانیارییەكان نیچیرڤان بارزانی فەرمانێكی ناردووە بۆ سەرجەم وەزارەتەكان، داوای لێكردوون دەوام ئاسایی بكەنەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت ئەوەی بۆ "وڵات" ئاشكراكرد "نیچیرڤان بارزانی بەفەرمانێك داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كردووە دەوام ئاسایی بكەنەوە و كاتی دەوام لە 8:30 خولەكەوە بكەن بۆ 3:00".
ئەوەشی وون "بەمزوانە لەدیوانی وەزارەتەكانەوە دەوامەكە دادبەزێت بۆ سەرجەم فەرمانگەكان و پارێزگاكان و جێبەجێ دەكرێت".
تائێستا بەشێك لەفەرمانگەكان دەوامی ئاسایی نەكردووەتەوە بەڵام كاتی دەوام و ڕۆژەكانی دەوام زۆركراوە.