

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان راگەیاند" ئێمە لەگەڵ کۆمەڵ سەلام و عەلیەکمان بەیەکەوە هەیەو پێمان باشیشە بەشدارى لە حکومەت بکەن. سەبارەت بە کۆبوونەوەى پارتى لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامى باسى لەوەکرد، هیوادارن بەم نزیکانەفرسەتێک هەبێت لەگەڵ ئەو حزبە کۆببنەوە. لەماوەى رابردوودا لەسەر پێکهێنانى حکومەت پارتى لەگەڵ گۆڕان گەیشتنە رێکەتن و دوێنێش ئەو حزبە لەگەڵ یەکێتى گەیشتنە رێککەوتن و فراکسیۆنى یەکێتیش بەشدارى کۆبوونەوەى پەرلەمانیان کرد بۆ هەموارکردنەوەى یاساى سەرۆکایەتى هەرێم.