لە ئەمریكا قەلێكی كێویخۆى دهكێشێت به جامى ئوتۆمبێلێكدا و به پارچه پارچهبووى دهگاته كورسى دواوهى ئۆتۆمبێلهكه.
لەسەر ڕێگای خێرا٩٤، لەنزیك شاری بارنسڤێڵ لەویلایەتی مینیسۆتا، قەلێكی كێوی بەئاسمانە لەكاتی فڕیندا، خۆی ئەكێشێت بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جی ئێم سی و لە شوێنی دانیشتنەكانی دواوە دەگیرسێتەوە.
پۆلیسی شاری بارنسڤێڵ بە میدیاكانی ویلایەتەكەی ڕاگەیاندووە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە سەلامەتە، وێرای ئەوەی كەمێك بەھۆی پریشكی شوشەی پێشەوە بریندار بووە. وتیشی "شوفێرەكان دەبێت لەم وەرزی كۆچی باڵندەیەدا بەئاگابن".


