ڕێواس یه‌كێكه له به‌رهه‌مه به‌هارییه‌كان ، به‌هۆى ئه‌و تامه مزرهمهنییهى كه هه‌یه‌تى زۆر ئاره‌زووى له‌سه‌ره و سوودى زۆر به‌ته‌ندروستى ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ربۆیه له‌م وه‌رزى به‌هاره‌دا گرنگى بده به خواردنى ڕێواس و خۆت له‌و سوودانه‌ى بێ به‌ش مه‌كه .
سووده‌كانى ڕێواس :-
• ڕێواس ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن و چه‌وورى و په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت .
• ئاره‌زووى خواردن زیاد ده‌كات .
• دوورت ده‌خاته‌وه له ته‌نگه‌نه‌فه‌سى .
• گه‌ده و ڕیخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه .
• چاره‌سه‌رى سكچوون و رشانه‌وه ده‌كات .
• پێست جوان و ساف ده‌كات .
• به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم ، كالیسیۆم ده‌به‌خشێته له‌ش .
