
ئاسایشی سلێمانی سەرۆكی باندی دزینی مووچەكەی نەخۆشخانەی
شاری دەستگیركرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، دوای بەدواداچونی ورد، ئاسایشی سلێمانی، بەهاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیوانە
تۆمەتبار (شاهۆ مەحمود ئەحمەد) سەرۆكی ئەو باندەی رۆژی 12ی ئاداری رابردوو لەسلێمانی
موچەی نەخۆشخانەی شاریان دزینی لەسنوری قادر كەرەم دەستگیر بكەن.
دوای دەستگیركردنیشی، تۆمەتبارەكە دانی بەوەناوە
كە سەرۆكایەتی باندەكەی كردوە بۆ دزینی مووچەی نەخۆشخانەی شارو پێشتریش بەپَیی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عیراق لەسەر
تاوانێكی كوشتن دەستگیركراوە، بەڵام دواتر بەلێبوردنی گشتی ئازاد كراوە.