
پۆلیسی پارێزگای دیالە دەستگیركردنی پیاوێكی راگەیاند كە سێ كوڕی خۆی كوشت.
غالیب عەتییە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە رایگەیاند كەسێك لە گوندی "خلوف سەلام"ی سەر بە ناحیەی بەنی سەعد بە چەك سێ كوڕی خۆی كوشت.
روونیشیكردەوە كە هێزێكی ئەمنی چوونە شوێنی رووداوەكە و پیاوەكەیان دەستگیركرد، بە وتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە، تۆمەتبارەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.
