نوێترین

recent

07/04/2019

به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی زیاتری ئاوی به‌نداوی موسڵ به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ لە بەغدا تەواوی‌ تیمەکانی‌ خستووەتە ئامادەباشیەوە بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی‌ نەخوازراو لە دوای‌ بەردانەوەی‌ ئاوی‌ زیاتری بەنداوی‌ موسڵ.

کازم سەلمان، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەواوی‌ تیمەکانی‌ ئاگادارکردووەتەوە بۆ چاودێریکردنی‌ بەرزبوونەوەی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ رووباری‌ دیجلە لە هەردوو بەری‌ رەسافە و کەرخ.

کازم سەلمان داواشی‌ لە تەواوی‌ ئەو خێزانانە کردووە کە خانوەکانیان لە نزیک رووباری‌ دیجلەیە بۆ سەلامەتی‌ خۆیان ماڵەکانیان جێبهێڵن بە تایبەتی‌ دوای‌ بەردانەوەی‌ ئاوی‌ زیاتر لە بەنداوی‌ موسڵ.

پێشتر بەڕێوەبەری‌ فەرمانگەی‌ سەرچاوە ئاوییەکانی‌ موسڵ هۆشداری‌ دابووە هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە گەشتیاریەکانی‌ نزیک بە رووباری‌ دیجلە کە لە ئەمڕۆ یەکشەمەوە بەنداوی‌ موسڵ ئاوی‌ زیاتری‌ بەرداوەتەوە کە دوو هەزار و 750 مەتر سێجایە لە هەر چرکەیەکدا ئەوەش مەترسی‌ هەیە ئاستی‌ ئاوی‌ رووباری‌ دیجلە زیاتر بەرزبێتەوە و زیان بە ئەو ماڵانە بگەیەنێت کە نزیکن لە رۆخی‌ رووبارەکە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085