له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا،
مه‌ریوان نادیار كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانى عێراق، ده‌ڵێت"ته‌رخانكردنى
كورسى كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كانى كه‌ركوك و موسڵ له نێو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا هه‌بوو
كه كۆمیسیۆن داویه‌تى به‌لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌م بڕگه‌یه به لیژنه‌ى
یاساییدا تێنه‌په‌ڕى."
به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق، ته‌رخانكردنى
كورسى بۆ كاكه‌ییه‌كان هێڵراوه‌ته‌وه بۆ دانوستانى نێوان كوتله سیاسیه‌كان،
وتى"پرۆژه یاساكه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، دانوستانى نێوان كوتله‌كان
ده‌زانێت ئه‌و بڕگه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م داخل ده‌كرێته‌وه یاخود نا."
سه‌باره‌ت به واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاكانى عێراق، مه‌ریوان نادر ده‌ڵێت"له پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردندا كه‌خوێندنه‌وه‌ى
یه‌كه‌مى بۆ كراوه، ده‌ڵێت واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه
دیارى ده‌كرێت به‌پشت به‌ستن به‌پێشنیارى كۆمیسیۆن و به‌ڕه‌مه‌زاندى په‌رله‌مانى عێراق،
60 ڕۆژ پێش به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنیش له ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێته‌وه."
بڕیاره كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كوتله‌كان بۆچوونى جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدان
و دواخستنى هه‌یه.
