ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند،
دژی زیادكردنی جێگرێكم بۆ سەرۆكی هەرێم یان گۆڕان ئەو پۆستە بدات بە یەكێتی.
كوێستان محەمەد بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند،
تاكو ئێستا بە گۆڕان نەوتراوە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێت
بە یەكێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ بابەتێكی وا كە پۆستی جێگری
سەرۆكی هەرێم لە گۆڕان وەربگیردرێتەوە و بۆ پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی پارتی و گۆڕان
و هەنگاوەكانی ئایندە، ئەوە بڕیار لای جڤاتی نیشتمانییە.
ڕاشیگەیاند، پەڕلەمانتارەكانی یەكێتی پێچەوانەی
بانگەشەكەیان بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، داوای زیادكردنی جێگرێك دەكەن،
ناكرێت دامەزراوەكان بكرێنە قوربانی كەسێك و بارگرانی بۆ حكومەت دروستبكرێـت.
