رێکەوتنەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم ئیمزا دەکرێت.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند، ھەرچەندە تائێستا وادە و شوێنی ئیمزاکردنی رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام لەچەند رۆژی داھاتوودا رێکەوتنەکە ئیمزا دەکرێت.
رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەتە بەپێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
