نوێترین

recent

08/04/2019

د. موئمین زەڵمی: هاوپەیمانی نابێتە دوكانی سیاسی

وڵات _ سلێمانی
ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەیان نابێتە دوكانی سیاسی و لەبارەی دارایی هاپەیمانێتییەكەشەوە ئاماژە بەوە دەكات، هاوكاری و هەماهەنگی پڕۆژەی مرۆڤ سەنتەری و دیدگای نیشتمانی دەستەبەری دەكات.

د. موئمین زەڵمی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێ، حزبەكەیان هاوپەیمانیی دژی هیچ كەس و لایەنێك ڕانەگەیەنراوە و ئاماژە بەوەش دەكات، ناچێتە دژەبەری هیچ دڵسۆز و خەمخۆرێكی كوردستانەوە و دەڵێت"بە چاوی ڕێز لە خەباتی هێز و كەسایەتی و لایەنەكان دەڕوانێت و پەیوەندییەكانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای كوردستان پەرەپێدەدات".

زەڵمی لەبارەی دارایی هاوپەیمانییەوە دەشڵێت"دارایی هاپەیمانیی، هاوكاری و هەماهەنگی دڵسۆزانی پڕۆژەی (مرۆڤ سەنتەری) و (دیدگای نیشتمانی) یە و نابێتە دوكانی سیاسی بۆ بەرژەوەندی شەخسی و خزمیی و مەرجی تەواویشی هەیە بۆ هەر دەستبارگرتن و یارمەتییەك، ئەوەش لە پێناو شكۆی (هاودیدان)دا".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085