نوێترین

recent

03/04/2019

لاهورى شێخ جه‌نگى به‌ ڕێكه‌وتنى نێوان (یه‌كێتى و پارتى) ناڕازییه‌


وڵات_ژیان|  

ژمارەیەك لە ئەندامانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕێكەوتنی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی بە ناڕازین و هۆشداری دەدەنە حزبەكەیان لەسەر ئەو ڕێككەوتنە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  ڕایگەیاندوه‌ "بەشێك لە ئەندامانی شاندی دانوستانكاری یەكێتی و سەركردەكانی یەكێتی بەو رێكەوتنەی ئەمڕۆ رازی نەبوون، ژیان زانیویەتی لاهور شێخ جەنگی ئەندامی وەفدی دانوستانكار ناڕازیی بوە و بەشداری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی نەكردوە".

لاهوری شێخ جەنگی و مەسرور  بارزانی

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت ئەوەی ئاشكرا كرد"ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی هاوڕای ئەو بۆچونەی لاهور شێخ جەنگی دەكەن،لەسەر كەموو كورتی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمڕۆدا، چونكە نە بەشێوەی نوسراوە و نە گرەنتییەك هەیە بۆ یەك پاكێجی پارێزگاری كەركوك بەغداد بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمەوە".

ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی هاوڕای ئەو بۆچونەی لاهور شێخ جەنگی دەكەن
دوای ئەوەی هەریەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا، رێكەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە راگەیەندرا. 

بەپێی بەدواداچونەكان ئەو ئەندامانەی یەكێتی كە لە رێكەوتنەكە ناڕازین پێیانوایە پارتی تەواوی خواستەكانی یەكێتی جێبەجێنەكردووە، ئەوان لە پێشتردا داوای پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم‌ و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و چەند بەرێوەبەرایەتییەك لەو دوو دەزگایە، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی پلاندانان، بەڵام هیچ یەكێك لەوانە لە رێكەوتنەكەدا نیە، بەڵام لەرێككەوتنەكەدا باسنەكراوە و یەكلانەكراوەتەوە.

زانیارییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن پارتی ‌و یەكێتی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی یەكێتی ئەم پۆستانە وەربگرێت: 

•    سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

•    جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم 

•    وەزارەتی تەندروستی

•    وەزارەتی خوێندنی باڵا

•    وەزارەتی كشتوكاڵ

•    وەزارەتی رۆشنبیری

•    وەزارەتی پێشمەرگە

•    وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد

•    پۆستی جێگری وەزیری سامانە سروشتییەكان 

•    پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆ 

•    پۆستی بریكاری وەزیری دارایی بەتەواوی دەسەڵاتەكانییەوە 

•    سێ پۆست لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان 

•    سێ دەستە كە بەرپرسەكانیان پلەی وەزیریان هەیە (دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی وەبەرهێنان)

•    ژمارەیەك پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە

•    ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی‌و راوێژكار


رێككەوتنەكە بەو جۆرەیە سەرۆكی حكومەت یەك جێگری هەبێت ‌و جێگرەكە لای یەكێتی بێت، واتە جێگری تر زیاد ناكرێت.

دوای پەیوەندیەكەی بارزانی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی بە سەركردەكانی یەكێتی وتووە دەبێت ئەو رێكەوتنە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی نێوان هەردوولا بێت. 

كۆسرەت رەسوڵ بە سەركردەكانی یەكێتی وتووە دەبێت ئەو رێكەوتنە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی نێوان هەردوولا بێت. 
سەركردە نارازیەكانی یەكێتی لە رێكەوتنەكە پێیانوایە پرسی پۆستی پارێزگاری كەركوك‌ و وەزارەتی دادی عێراق یەكلایی نەبووەتەوە، ئەوەش ترسی ئەوانی دروست كردووە لەوەی پارتی بە گوێرەی خواستی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو پرسەدا بكات لە داهاتوودا. 

تائێستا رێككەوتنەكە بەشێوەی زارەكی‌و لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوەیە‌ و هیچ نوسراوێك لەنێوان هەردوولا ئیمزا نەكراوە، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستانی كردوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پرۆژە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم
Picsart-24-02-23-21-31-09-085